شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ی راگه‌یه‌نرا و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان چوار كه‌س پله‌ی یه‌كه‌میان به ده‌ست هێنا، كۆی نمره‌كانیان گه‌یشته 700 و به‌وه‌یش ئه‌نجامی گشتییان 100 نمره ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ یه‌كه‌مه‌كان له ساڵانی ڕابردوو جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆریان له خوێندنگا حكوومییه‌كان ده‌خوێنن، ئه‌وه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی به كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن داوه.
له‌نیا فه‌لاح له ئاماده‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ "وشه" ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێسته یه‌كێكه له یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.
له‌نیا ده‌ڵێ، له ئاماده‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان له هه‌ڵه‌بجه ده‌مخوێند كه ڕۆژانه زۆرترین كاته‌كان سه‌رقاڵی خوێندن بووم، له‌كاتی ده‌وام و خوێندنیشدا به‌هه‌موو جۆرێك له سۆشیال میدیا دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه.
شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ی هێشتا چاویان له‌وه‌یه زۆرترین قوتابی بچنه ئه‌و ناوه‌نده خوێندنانه‌ی حكوومین
ئه‌و یه‌كه‌مه‌ی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، جیاواز له‌وه‌ی هه‌یه سۆشیال میدیا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌كارم هێناوه، زۆرجار سوودم له‌و ڤیدیۆیانه بینیوه كه مامۆستایان له خوله‌كان ده‌یڵێنه‌وه و له یوتیوب بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی دڵیان به نمره‌كانیان خۆشه، ئه‌وه‌نده‌یش لایان گرنگتر بوو كاتێك مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان پێوه‌ندی به قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان كردووه، ئه‌وه‌یش جارێكی تر ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه مه‌سروور بارزانی گرنگی به كه‌رتی په‌روه‌رده و سه‌ركه‌وتنی قوتابیان ده‌دات.
بانه شێركۆ حوسێن به هه‌مانشێوه یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی كوردستانه له به‌شی زانستی و سوودی له‌و ماوه‌یه بینیوه كه به‌هۆی كۆرۆناوه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین كراون.
بانه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و ماوه‌ی كه له ماڵه‌وه بووین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سترتێس هه‌بووه، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكی باش بووه تا قوتابی پۆلی 12ی ئاماده‌ی سوودی لێ ببینێ.
شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ی هێشتا چاویان له‌وه‌یه زۆرترین قوتابی بچنه ئه‌و ناوه‌نده خوێندنانه‌ی حكوومین، پێیان وایه قوتابخانه‌كانی حكوومی هه‌میشه توانایه‌كی باشتری په‌روه‌رده كردووه.
سوهێل تاهیر شاره‌زایی بواری په‌روه‌رده به "وشه"ی راگه‌یاند، قوتابخانه‌ی حكوومی هه‌میشه باشتره و چاكتره له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌میشه یه‌كه‌مه‌كان له‌و خوێندكارانه‌ن كه له قوتابخانه حكوومییەكان خوێندوویانه.
ئه‌و ده‌ڵێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ كوالیتی، به‌ڵكو بۆ فێربوون و مامۆستا و گرنگیدان به بابه‌ته‌كان قوتابخانه‌ی حكوومی باشتره، هه‌روه‌ها له رووی ده‌وامكردن و گرنگیدان به قوتابی.
ئه‌وه‌شی گوت، ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه قوتابخانه حكوومییه‌كان باشترن له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان، به‌رده‌وامبوونی ئه‌وه‌ی كه خوێندكارانی پۆلی 12 هه‌میشه له خوێندنگا حكوومییه‌كانن وا ده‌كات متمانه‌یه‌كی زۆرتر بۆ خوێندنگای حكوومی دروست بێت، ساڵانه ئه‌و نمره زۆره‌ی به ده‌ست دێت له قوتابخانه‌ی حكوومییه، له رووی ئابووریشه‌وه تێچووی نییه و وا ده‌كات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌رتی حكوومی، ساڵانه ئه‌وه ده‌بینین كه چه‌ندان پڕوپاگه‌نده له كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار و مامۆستا روو له‌وێ بكات.
ئه‌مه‌ش لیستی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان:
1-ڤانیا شێركۆ حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه - زانستی – كۆی گشتی نمره: 700 تێكڕا: 100
2- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه - زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 تێكڕا: 100
3- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌د ڕه‌شید - هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 تێكڕا: 100
4-ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر – دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 تێكڕا: 100
5-سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: 690 تێكڕا: 98.57
6-ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی – سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: 690 تێكڕا: 98.57
7-مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره: 874 تێكڕا: 97.11
8-حه‌سیبه جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره: 827 تێكڕا: 91.89
9-زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره: 760 تێكڕا: 95
10-میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه ساڵح – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره: 750 تێكڕا: 93.75
11-له‌نجه هیدایه‌ت عه‌بدولڕه‌حمان عوسمان – سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره: 629 تێكڕا: 89.86
وشە/ هۆشیار و عەزیز