هه‌ریه‌كه له هۆشیار عه‌بدوڵا و غالب محه‌مه‌د كه په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن و به به‌كرێگیراوی به‌غدا ناو ده‌برێن، جارێكی تر بوونه‌وه ڕێگر له به‌رده‌م ناردنی به‌شه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌غداوه.
هۆشیار عه‌بدوڵا و غالب محه‌مه‌د له ماوه‌ی ڕابردوودا له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رانی عێراق ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه و به هه‌موو جۆرێك گوشار ده‌كه‌ن تا حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌نێرێ كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ئه‌ركیه‌تی.
داوا ده‌كات كه ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان واز له‌و پشتگیرییه‌ی حكوومه‌تی عێراق بێنن
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هۆی كاری حزبایه‌تی ئاماده نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه به "وشه"ی گوت، ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان كه ئێسته له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان ناوبانگێكی خراپیان په‌یدا كردووه، شه‌رمه‌زارییان بۆ گۆڕانیش دروست كردووه.
سه‌ركرده‌كه‌ی گۆڕان داوا ده‌كات كه ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان واز له‌و پشتگیرییه‌ی حكوومه‌تی عێراق بێنن و چیتر ڕێ له هاتنی قووتی خه‌ڵكی كوردستان نه‌گرن.
لێدوانی ئه‌و سه‌ركرده‌ی گۆڕان له‌كاتێكدایه لای خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره به به‌كرێگیراو و خۆفرۆش ناویان ڕۆیشتووه و سه‌تان جار شه‌رمه‌زار كراون.