سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی قاچاخچێتی له خاڵه سنوورییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆر دروست بووه و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تیش له‌سه‌ر هێڵن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئاب، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، دوای كاركردنمان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان، دیاریكردنی ورده‌كاری گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی و كۆمپانیاكاری، دۆسیه‌كه كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و چه‌ند بڕیارێكیش ده‌ركراوه.
به ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ دوو وه‌زیری و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆ بووینه‌وه
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستی باڵوێزخانه‌ی عێراق و كونسوڵگه‌ی ھه‌ولێر ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ئاماده كردووه، دامه‌زراوه‌كانی خۆیانیان له واشنتن له‌م دۆسیه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردووین، بڕیاره كار و ھه‌نگاوی رژد بنێن له‌م دۆسیه‌یه‌دا و قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ھه‌رێم بكه‌ن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه ھاتووه‌ته خه‌ت، به ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ دوو وه‌زیری و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆ بووینه‌وه و ورده‌كاری ھه‌موو سه‌رپێچی و قاچاخی و كۆمپانیاكارییه‌كانمان له ئیبراھیم خه‌لیل و خابووره‌وه تا په‌روێزخان و باشماخ باس كردوه.
له كۆتاشدا ئه‌وه‌ی دركاندووه كه بڕیاره له ماوه‌ی مانگێكدا دۆسیه‌ی كۆمپانیاكان چاره‌سه‌ر بكرێت، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ناوخۆش هاتوونه‌ته راسپاردن بۆ ڕێگریكردن له‌م قاچاخییه و به‌پێی قسه‌ی عه‌لی بێت، ئه‌م دۆسیه‌یه جگه له‌وه‌ی یاساشكێنییه، زیانی گه‌وره‌ی له داھات داوه و ته‌ندروستیی ھاووڵاتییانیشی خستووه‌ته مه‌ترسی.