به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین هۆكاری مردنی هونه‌ر ره‌سووڵ روون ده‌كاته‌وه كه په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بوو دوێنی له ئه‌نجامی خۆپێشاندانێكدا له ڕانییه گیانی له ده‌ست دا.
دوێنی چوارشه‌م 12ی ئاب، هونه‌ر ره‌سووڵ په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌نێو خۆپێشاندانه‌كان له‌پڕ ته‌ندروستیی تێكچووه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه راسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ست داوه. گیان له ده‌ستدانی ئه‌و په‌یامنێره قسه‌ی زۆری هه‌ڵگرت و به‌شێك پێیان وابوو كه به‌هۆی به‌رده‌وه بووه به‌شێكی تریش هۆكاره‌كه‌یان بۆ زمانههڵگهڕانهوهی گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئابـ، ته‌ها محه‌مه‌د، لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین بۆ "وشه" هۆكاری گیان له ده‌ستدانی ئه‌و په‌یامنێره‌ی روونكردنه‌وه و ڕای گه‌یاند، ده‌ركه‌وتووه هونه‌ر به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
هونه‌ر ره‌سووڵ ته‌مه‌ن 31 ساڵ، خێزاندار بوو و باوكی كچێك بوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانه.