عێراق هەزاران حاڵەتی نوێی كۆرۆنای تۆمار كرد

:: PM:04:40:13/08/2020 ‌

ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا روو لە هەڵكشانە و وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبووانی لە 24 سەعاتی رابردوو راگەیاند، كە لەو ماوەیەدا 3841 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 53 حاڵەتی مردن و 2667 حاڵەتی چاكبوونەوەیش تۆمار كراوە.
تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 164277 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە 24 سەعاتی رابردوو 21026 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا ئەنجام دراون، لەو ماوەیە ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە 2667 حاڵەت بووە، 39 لە سلێمانی و 93 لە هەولێر و 45 لە دهۆك و 46 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 53 حاڵەتی مردن، نۆ لە هەولێر و چوار لە سلێمانی و دوو لە كەركووك.

لە 24 سەعاتی رابردوو 3841 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە، 577 حاڵەت لە بەغدا و 295 لە نەجەف و 65 لە دیالە و 244 لە كەركووك و 285 لە كەربەلا 143 لە دهۆك و 323 لە هەولێر و 103 لە سلێمانی و 196 لە زیقاڕ و 88 لە دیوانییە و 105 لە بابل و 160 لە میسان و 383 لە بەسڕە و 172 لە واست و 163 لە سەڵاحەدین و 315 لە نەینەوا 152 لە موسەنا و 72 لە ئەنباڕ.  

كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 164277 حاڵەت و چاكبوونەوە 117208 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 5641 حاڵەتە، لەوكاتەی بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە دنیا 750 هەزاری تێپەڕ كردووە، كاتێك زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمەریكی رای گەیاند، پەتاكە 188 دەوڵەتی گرتووەتەوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 20620847 حاڵەت.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل