پێگه‌ی
ئه‌مه‌ریكان كۆنزه‌رڤاتیڤ بابه‌تێكی له‌باره‌ی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری له عێراق دروست كرد و گورزی له ڕژێمه دیكتاتۆرییه‌كه‌ی وه‌شاند، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك دز حوكمی به‌غدا بكه‌ن و سیسته‌می كالیپتۆكراسی له وڵاته‌كه دابڕێژن و هه‌میشه شه‌رعیه‌ت به مانه‌وه‌ی دزه‌كان له حوكم بدرێت.
مات پورپلی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی به ناونیشانی عێراقی دوای سه‌دام و چۆنیه‌تیی گۆڕینی سیسته‌می دیكتاتۆری بۆ سیسته‌می كالیپتۆكراسی كردووه و زۆر به وردی باس له‌وه ده‌كات كه هه‌موو شتێك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و عێراق ئێسته وه‌ك كاڵایه و هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن ئه‌و چینه دزه‌ی كه له به‌غدا بۆ فرۆشتن ده‌خرێته بازاڕه‌وه له پێناوی گیرفانی خۆیان.
ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێ ئێسته له مێژوو هاوشێوه‌ی نه‌بووه، هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌سه‌ر كاغه‌ز بوونیان هه‌یه و پاره‌ی زه‌به‌لاحیان بۆ خه‌رج ده‌كرێ، یان به نیوه‌چڵی جێ ده‌مێنن، یانیش هه‌ر هیچ هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنی ناهاوێژرێ و ته‌نیا پاره‌كه به ناوی پرۆژه‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێ و جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی به‌غداوه پشتیوانیان لێ ده‌كرێ و پاره‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن و پرۆژه‌كه‌یش داری ناخرێته سه‌ر به‌رد و شوێنه‌كه‌یش به چۆڵه‌وانی ده‌مێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نادادییه‌ی هه‌یه و ئه‌و هه‌موو سامانه‌ی كه له دوای 2003ه‌وه له عێراق دزرا، كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوویش كه گه‌نجانی عێراق هۆشیار بوونه‌وه و هاتنه سه‌ر شه‌قام و داوای چاكسازی و نه‌هێشتنی حوكمی دزه‌كانیان ده‌كرد، كه‌چی میلیشیا به‌ڵته‌چییه‌كانی سه‌ر به ئێران و حزبه‌كانی شیعه به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ده‌ستیان به كوشتن و برینداركردنی خۆپێشانده‌ران كرد، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه هیچ كه‌سێك تروسكاییه‌كی هیوا و ئومێدی به عێراقه‌وه نه‌مێنێت، چونكه ئه‌و چینه‌ی ئێسته حوكمی به‌غدا ده‌كه‌ن و ڕیشه‌یه‌كی قووڵیان له نێو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت داكوتاوه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فه‌رمی به‌غدایش هێزی چه‌كداریان هه‌یه، بۆیه نه خه‌ڵك و نه ئه‌مه‌ریكا و نه هیچ لایه‌نێكی تر ناتوانێ هیچیان به‌رانبه‌ر بكات و دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر بڕوات هه‌رگیز به‌ره‌و باشبوون ناچێته‌وه.
له شوێنی سیسته‌می دیموكراسی سیسته‌می حوكمی دزه‌كان له به‌غدا جێگیر بووه
ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات هه‌مووی به هۆی مام سامه‌وه (مه‌به‌ست ئه‌مه‌ریكایه) چونكه واشنتن بووه‌ته بریكاری و دڵنیایی و ده‌سته‌به‌ری عێراق له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌كات و پاره‌ی نه‌وتی عێراقیش سه‌ره‌تا ده‌چێته ئه‌مه‌ریكا، له‌وێوه‌یش به ملیاران دۆلار ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته خزمه‌تی ئه‌و حكوومه‌ت و توێژه دزه‌ی كه له به‌غدان و پاره‌كه ده‌خه‌نه خزمه‌تی خۆیان و هیچ ئاوه‌دانی و به‌ره‌و پێشڤه‌چوونێك له عێراق دروست ناكه‌ن. یاخود هه‌موو ئه‌و دۆلاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ینێرێته به‌غدا ده‌برێته بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه و له‌وێ ده‌خرێته مه‌زاده‌وه و زۆربه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی به‌و ده‌ڵاڵانه‌وه ده‌فرۆشێته‌وه كه كار بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، له ڕێی دامه‌زراندنی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی ساخته و بانكی ساخته و هه‌موو شتێكی ساخته‌وه.
زۆرێك له‌و بڕوایه‌بوون كه له دوای 2003 عێراق له دیكتاتۆرییه‌وه ده‌بێته نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ی ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ن و هاوشێوه‌ی هاووڵاتییانی وڵاتانی كه‌نداو به خۆشگوزه‌رانییه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌مانه خه‌یاڵبوون، ته‌نانه‌ت ئێسته حاڵی عێراقییه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌یش خراپتره كه به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری نه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆراك له دژی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو ده‌ركرا، هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌هۆی ناردنی خۆراكه‌وه، خه‌ڵكی عێراق له برسیه‌تی ڕزگاریان بوو، به‌ڵام ئێسته ڕۆژ دوای ڕۆژ بێكاری و برسیه‌تی ته‌نگیان پێ هه‌ڵده‌چنێ و زۆرێكیش له خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن و ناتوانن چیتر له ژینكردن به‌رده‌وام بن، ئه‌گه‌ر له عێراق بمێننه‌وه.
ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌گوزه‌رێ له مێژوو هاوشێوه‌ی نه‌بووه
ئه‌و خه‌ونه‌ی كه پێش ڕووخانی سه‌دام دانرابوو، كه له ڕووی سیاسی و دیموكراسی و ئابوورییه‌وه عێراق به ته‌واوی پێش بخرێت، به ته‌واوی چووه گۆڕه‌وه و كاتێك خۆپێشانده‌ران ئازاری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی عێراقیان ده‌رخست، ئه‌وكات به ته‌واوی ڕوون بووه‌وه كه چ كاره‌ساتێك له عێراق ڕوو ده‌دات، ته‌واوی سه‌ركرده دزه‌كانی به‌غدایش پشتیوانی خۆپێشانده‌رانیان ده‌كرد و به‌شێكیان هانیشیان ده‌دان له دژی حكوومه‌ت، كه‌چی خۆیان سه‌ری ماره‌كه‌ن و به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌و دۆخه‌ی ئێسته عێراق تێی كه‌وتووه، به‌ڵام خۆیان له نێو جه‌ماوه‌ر شیرین ده‌كه‌ن و به دروشم دووپات له چاكسازی و نه‌هێشتنی هه‌ژاری و كوشتن و بڕین و ڕفاندن و تاوانه‌كان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆچوونێكی ڕای گشتین، تا خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تی بدزنه‌وه و له ژێره‌وه‌یش دژی هه‌موو پێشڤه‌چوونێكی عێراقن، ئه‌مانه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێسته‌ی به‌غدان كه دزی و گه‌نده‌ڵی له‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئێسته‌یش خۆیان داوای نه‌هێشتنی ده‌كه‌ن.