دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید گفتوگۆی كردووه و له داهاتوویه‌كی نزیك هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئیماڕات ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی مێژوویی واژوو ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیماڕاتیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ وڵاتانی تری عه‌ره‌بیش چاوی لێ بكه‌ن، تا له به‌رانبه‌ر دداننان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، نه‌تانیاهۆ ناچار بكه‌ن كه ده‌سبه‌رداری پلانی داگیركردنی 30%ی خاكی به‌ره‌ی ڕۆژئاوا و ناوچه‌ی غوری ئوردن بێ، كه ده‌مێكه ئیسرائیل پلانی بۆ داده‌نێ و هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژێت.
پلانی فره‌وانخوازییه‌كه‌ی ئیسرائیل
له یه‌كی ته‌مووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانی خستنه‌سه‌ری به‌شێكی تری زه‌وی به‌ره‌ی رۆژئاوای فه‌له‌ستین و ناوچه‌ی غوری ئوردن ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر
ئیسرائیل، ئه‌م پلانه‌ی ئیسرائیلیش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه كه جارێكی تر گرژی گه‌وره له دوای خۆیدا بهێنێت، به‌ڵام دواجار ده‌ركه‌وت كه وه‌ك فشارێك توانی عه‌ره‌به‌كان ڕازی بكات، كه ددان به ئیسرائیل بنێن و به فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
پلانی خستنه‌سه‌ری به‌شێكی تری خاكی فه‌له‌ستین بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی ئیسرائیل خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه هێزه‌كانی ئیسرائیل 30%ی ناوچه‌ی به‌ری ڕۆژئاوای فه‌له‌ستین كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌ست به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و جێگیركردنی جووه‌كان له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن و وه‌ك به‌شێك له خاكی ئیسرائیل هه‌ژماری ده‌كه‌ن، هاوكات پلانه‌كه هه‌ر به‌مه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ناوچه‌ی غوری ئوردن و باكوری ده‌ریای مردوویش كه یه‌كێكه له ناوچه ستراتیجییه‌كانی ئوردن، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پلانی ته‌واوی بۆ دانراوه، تا هێزه‌كانی بباته ناوچه‌كه و له‌وێ بڵاویان بكاته‌وه و ئه‌و شوێنه ستراتیجیه‌یش بكات به به‌شێك له سنووری ئیسرائیل و به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی لێ نه‌كات.
ڕێككه‌وتنه به فشاری ئه‌مه‌ریكا كراوه و وڵاتانی تری عه‌ره‌بیش دوای ئیماڕات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشتی ڕاده‌گه‌یه‌نن
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل به پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئۆسلۆ ئه‌نجام ده‌درێت، كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ناوچه فره‌وانه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئوردن به ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی نیگه‌ران كردووه، پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرا كه جارێكی تر شه‌ڕ و ناكۆكی و توندوتیژی زۆر له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه زۆرینه‌یان ئه‌و پلانه‌یان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، دژی ده‌وه‌ستانه‌وه و شا عه‌بدوڵای دووه‌می پاشای ئوردنیش چه‌ندان جار داوای وه‌ستاندنی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئیسرائیل سووربوو له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی و به كرداركردنی هه‌نگاوه‌كانی، دواجاریش پلانه‌كه‌ی سه‌ری گرت و وڵاتانی عه‌ره‌بی ناچاركرد له كۆتایی ددانی پێدا بنێن و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك، ئیماڕات وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو بكات و دوای ئه‌میش وڵاتانی تری عه‌ره‌بی هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
ڕێككه‌وتنی ئیسرائیل و ئیماڕات له‌باره‌ی چی ده‌بێت
هه‌رچه‌نده تره‌مپ هه‌واڵی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولای له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیك هه‌ردوولا
ڕێككه‌وتنه‌كه واژوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌داوه و ته‌نیا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی مێژوویییه و هیوای ئه‌وه‌یشی خواستووه كه وڵاتانی تری عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌نگاوی هاوشێوه بهاوێژن و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه و ڕێككه‌وتنی ئاشتی واژوو بكه‌ن.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیماڕات له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی ئیماڕات و ئیسرائیل به فه‌رمی كۆ ده‌بنه‌وه و ڕێككه‌وتنه‌كه واژوو ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ڕێككه‌وتنه‌كه بواره‌كانی وزه و گه‌شتیاری و گه‌شتی ئاسمانی و فڕۆكه‌وانی ڕاسته‌وخۆ و وه‌به‌رهێنان و ئاسایش و پێوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیا و دڵنیایی و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌یی و چه‌ندان بواری تریش ده‌گرێته‌وه، كه به‌لای هه‌ردوولاوه گرنگ و جێی بایه‌خن.
به‌م هه‌نگاوه پرۆژه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی به‌ری ڕۆژئاوا و غوری ئوردن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌وه‌ستێنرێت
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ی دیپلۆماسییه له نێوان دوو هێزی ئابووری گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی به بووژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه، به تایبه‌ت له پێشڤه‌چوونی بواری داهێنانی ته‌كنه‌لۆجی و زانستی و گه‌شه‌ی ئابووری و چه‌سپاندنی كولتوور و فه‌رهه‌نگی ئاشتیخوازانه له نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه و توانای زۆرمان پێ ده‌به‌خشێت، تا به هه‌ماهه‌نگی هه‌مووان كۆتایی به توندوتیژی و ناخۆشییه‌كان بهێنین و ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی جیهان، به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ و گه‌شه‌ی زۆر مه‌زن به‌خۆیه‌وه ببینێت، له هه‌مان كاتیش به‌هۆی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و واژووكردنی له داهاتوویه‌كی نزیك، پلانی خستنه‌سه‌ری زه‌وییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئوردن بۆ سه‌ر ئیسرائیل وه‌ستێنراوه و دواتر ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كرێ بۆ ڕێكخستنی ناوچه‌كه و بووژانه‌وه و پێشخستنی له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه.