قائمقامی شارۆكه‌ى سۆران ئاشكراى ده‌كات، ئەمڕۆ لە كۆی 148 پشكنینی ڤایرۆسى كۆرۆنا، 49 تووشبوومان هەیە.
داوا كراوه هاووڵاتییان زیاتر خۆیان بپارێزن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئاب، كرمانج عیزەت دەرگەڵی، قائمقامی شارۆكه‌ى سۆران له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، "ئەمڕۆ لە كۆی 148 پشكنینی ڤایرۆسى كۆرۆنا، 49 تووشبوومان هەیە."
ئاماژەی داوه، دوو لە تووشبووەكان خەڵكی ڕەواندوزن و سیانی تریش خەڵكی خەلیفان و ئەوانی تر سەرجەمیان دانیشتووی ناو شارۆكه‌ى سۆرانن.
كرمانج عیزەت دەرگەڵی، قائمقامی شارۆكه‌ى سۆران داوای كردووه هاووڵاتییان زیاتر خۆیان بپارێزن و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، 19 هه‌زار و 335 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 10 هه‌زار و 821 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 699 كه‌سیش مردوون.