ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوى كردووهتهوه، كه یەکێك لە هونەرمەندانی ڕاپەری خەڵکی کرماشان کە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ناوبانگی پەیداكردبوو، لە هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه
ئهمڕۆ ههینى 14ى ئاب، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕای گەیاندووه، بەیانی دوێنێ پێنجشەم 13ی ئاب، "سامان جهرجیس"، شاعیر و گۆرانبێژی خەڵکی کرماشان لە شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێكخراوەكە باسی لەوە كردووە، سامان جهرجیس نزیکەی 18 مانگ پێش ئێسته بەهۆی فشاری هێزە تهناهییهكان ناچاربووە ئێران بەجێبهێڵیت و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بێت، ڕۆژی چوارشەم 12ى ئاب، لە هاوژینەكەی جیابووەتەوە و دوێنێ پێنجشهم 13ى ئاب، لە ڕێی بەکارهێنانی چەك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سامان بێهفەر ناسراو بە "سامان جهرجیس" لە ساڵی 2019 بۆ ماوەی دوو مانگ لە ئێران بە تۆمەتی گوتنی دوو گۆرانی دژی ڕژێمی ئێران گیرا، دوای ئازادكردنی هاتووەتە هەرێمی كوردستان، جەرجیس سەرەڕایی چالاکی لە بواری موسیقای ڕاپ، شعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە گۆرانبێژەکانی کرماشانی ئامادە کردووە.