سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه كازمی له پێناوی ده‌سكه‌وتی هه‌ڵبژاردن له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و به‌هه‌مان سیاسه‌تی پێشوو ده‌یه‌وێ له ڕێی برسیكردن و یارییكردن به قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌سكه‌وت و پێگه‌ی زیاتر له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام پێشتر ئه‌و سیاسه‌ته شكستی خوارد و كازمیش ئێسته دووباره‌ی ده‌كاته‌وه.
د.عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كای هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" دووپاتی كرده‌وه، جێی داخه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له عه‌قلیه‌تی ئه‌وانه ڕووی نه‌داوه كه عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ڵێنه‌كان به‌وه‌ی كه سیسته‌می مه‌ركه‌زییه‌ت ده‌گۆڕن و به جۆرێكی تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق مسته‌فا كازمی به‌ڵێنی زۆری دا و ئێمه به ئومێدبووین كه زۆرترین تێگه‌یشتنی ده‌بێ به‌رانبه‌ر به مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی هیوای زۆری تێدا هه‌بوو، كه بگه‌یه‌نرێت به ڕێككه‌وتن له‌و قۆناغه‌ی ئێسته و سیاسه‌تێكی ئابووری بۆ دۆخێكی له‌ناكاو بنیات بنرێت، به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی كردووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دانوستاندن له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ی ساڵی 2021 و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2019 دووپاتی له‌سه‌ر كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێ به‌غدا هیچ نه‌رمییه‌ك به‌رانبه‌ر به كوردستان نانوێنێ و ده‌یه‌وێ ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه بیقۆزێته‌وه و پێگه‌ی تری به‌ده‌ست بهێنێت.
پێشتریش سیاسه‌تی بڕینی بودجه بۆ سه‌پاندنی ئیراده‌ی سیاسی به‌سه‌ر كوردستان تاقیكرایه‌وه
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه به‌و هیوایه بووین سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی نه‌كه‌وێته ئه‌و هه‌ڵه‌وه، چونكه قۆستنه‌وه‌ی دۆخی گوزه‌ران و ته‌ندروستی و قووتی هاووڵاتییانی هه‌رێم له پێناوی ده‌سكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ، مامه‌ڵه‌یه‌كی ناڕه‌وایه له‌لایه‌ن حكوومه‌تێكه‌وه كه پشتیوانی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی بۆ فه‌راهه‌م كرا و هه‌مووان چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌ستكردن به ئاشته‌وانی نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌یان لێ ده‌كرد.
د.عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ باسی له‌وه‌یش كردووه، كه له سێ مانگی ڕابردوو عێراق و جیهان به گشتی به خراپترین دۆخ تێپه‌ڕیون، بۆیه ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره له‌و دۆخه سه‌خت و ناله‌باره، قبووڵكراو نییه و برینێكی گه‌وره له دڵی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات و ئێمه‌یش هیچ كات پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد، كازمی كاری له‌و جۆره بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه به‌غدا ئه‌م مامه‌ڵانه بكات و پێشتریش له 2015 ویستیان له ڕێی بڕینی بودجه و گه‌مارۆدانی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئێسته‌یش كازمی هه‌مان سیاسه‌ت دژی كورد دووباره ده‌كاته‌وه.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكوومه‌ت به گشتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دوژمنی خۆیان سه‌یر نه‌كه‌ن، به‌ڵكوو وه‌ك هاوبه‌شێك لێی بڕوانن، بۆ ئه‌وه‌ی بێهیوا نه‌بین به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق، كه ئومێدی زۆرمان له‌سه‌ری هه‌ڵچنی.