نوێنه‌ری كورده ئاواره‌بووه‌كانی خانه‌قین دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ناوچه‌كانی ئیمام وه‌یسی سه‌ر به خانه‌قین و سنووری شاره‌بان و سه‌عدییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردی ئاواره ده‌كرێ كه له 2017 زێدی خۆیان له ترسی هێرشی میلشیاكان جێهێشت، هاوكات به لێشاویش عه‌ره‌بی هاورده ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ناوچه‌كه.
خه‌لیل ره‌ووف نوێنه‌رێكی هاووڵاتییانی كوردی ئاواره‌بووی خه‌ڵكی شاره‌دێكانی گوڵاڵه و سه‌عدییه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌تان ماڵباتی ئاواره‌ی كورد كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه، ئێسته ڕێگری ده‌كرێ بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و كۆسپی زۆریان بۆ دروست ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكه ئاواره‌كه ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان بیانووی زۆر ده‌هێننه‌وه و ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌مان ده‌كه‌ن، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته له دۆسیه‌ی ته‌ناهی ئاواره گه‌ڕاوه‌كان بكۆڵنه‌وه، ئه‌مه‌یش به ئه‌نقه‌ست ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌خایه‌نێت و خه‌ڵكیش بێهیوا ده‌بن له گه‌ڕانه‌وه، كه‌چی له به‌رانبه‌ردا به لێشاو عه‌ره‌ب و توركمان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ناوچه‌كان.
ئه‌حمه‌د زڕگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدییه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری سه‌عدییه هه‌زار و 500 خێزانی كورد نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب و توركمان له سنووره‌كه‌مان جێگیركراون.
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عێراق و حه‌شد لێكۆڵینه‌وه له هاووڵاتییانی كورد ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئه‌و بابه‌ته ده‌زگه‌كانی ته‌ناهی وه‌كو حه‌شدی شه‌عبی و هه‌واڵگری عێراق لێی به‌رپرسن و ئه‌وان ناتوانن ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی لێ ببینن، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه ڕێژه‌ی كورد له سنووری ئیمام وه‌یس و سه‌عدییه به ته‌واوی ڕووی له‌كه‌مبوونه‌وه كردووه.
عیسام عه‌بدوڵا به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی خانه‌قینی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ "وشه" گوتی، له‌م هه‌فته‌یه زیاتر له هه‌زار خێزان بۆ سنووری شاره‌بان و ئیمام وه‌یس و ناوچه‌كانی نێوان سه‌عدییه و خانه‌قین گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌میان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.