كۆمپانیای دروستكه‌ری كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی به‌شه نه‌وتی هاووڵاتییان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست و ماوه‌ی كاركردنی ته‌واو بووه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ته‌نده‌ری پێ بدرێته‌وه به‌رده‌وامه له كاركردن و پاره‌یه‌كی زۆرتر له هاووڵاتییانی سلێمانی وه‌رده‌گرێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌یش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێ، به‌رپرسانی كارگێڕی سلێمانی چاوپۆشی له‌و كاره نایاسایییانه‌ی كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن.
كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ "وشه" گوت،ێ كۆمپانیای باڤیان كه كارتی ئه‌لیكترۆنی نه‌وتی بۆ ماڵان دروست ده‌كرد، ماوه‌ی كاركردنی به گوێره‌ی گرێبه‌ست ته‌نیا سێ ساڵ بوو و له ماوه‌ی ڕابردوو كۆتایی به سێ ساڵه‌كه هات و ده‌بوو جارێكی تر ئه‌و كاره بخرێته ته‌نده‌ره‌وه تا ئه‌گه‌ر كۆمپانیای تر نری هه‌رزانتر بخه‌نه‌ڕوو كاره‌كه به كۆمپانیا نوێكه بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین نرخ كارته ئه‌لیكترۆنییه‌كه بۆ هاووڵاتییان دروست بكرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه و نه‌خستنه‌وه ته‌نده‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه، كه‌چی كۆمپانیاكه له كاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌رده‌وامه و به نرخێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشوو كارتی ئه‌لیكترۆنی نه‌وت بۆ خێزانه‌كان له سلێمانی دروست ده‌كات، ئه‌وانه‌یشی ماوه‌ی كارته‌كه‌یان ته‌واو بووه به بڕی هه‌زار دینار بۆیان نوێ ده‌كاته‌وه و پاره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێ و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ ناكرێت.
به‌رپرسانی كارگێڕی سلێمانی چاوپۆشی له كاره‌كانی ده‌كه‌ن
كه‌ریم عه‌لی ئه‌وه‌یشی ڕوونكردنه‌وه، ئێسته بۆ دروستكردنی كارته‌كه بڕی 10 هه‌زار دینار له هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه بخرێته ته‌نده‌راته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره كۆمپانیای تر به كه‌متر له‌و نرخه كارته‌كه دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له قازانجی خه‌ڵك ده‌بوو، به‌ڵام قۆرخ كراوه و پرۆژه‌كه نه‌خرایه به‌رده‌م كۆمپانیاكان.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی سلێمانی گوتی، ئه‌و كاره به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسایه، جیا له‌وه‌یش ڕه‌چاوی دۆخی دارایی هاووڵاتییان ناكات و نرخی كارته‌كه گرانكراوه، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ ناكرێ و به‌رپرسی كارگێڕی سلێمانی چاوپۆشیان لێ كردووه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.