ئه‌و دۆخه‌ی چه‌ندان ده‌یه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا تێی كه‌وتووه و له‌جیاتی گرنگیدان به ئابووری به پله‌ی یه‌كه‌م گرنگی به بواری سه‌ربازی و سوپا و پێشخستنی چه‌ك داوه، له‌لایه‌ن چینه‌وه به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوی بۆ نراوه، ئه‌وان گرنگیان به پله‌ی یه‌كه‌م به ئابووری دا و به نهێنی و له ڕێی كه‌رتی تایبهتهوهیش بایه‌خیان به كه‌رتی پێشخستنی چه‌ك و سوپا و سه‌ربازی و هه‌واڵگری دا، ئه‌مه ته‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو، كه بوو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌زن بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، تا نه‌توانێ چیتر به به‌هێزترین ئابووری له جیهان بمێنێته‌وه و چین پێشی بكه‌وێته‌وه.
دۆخه‌كه زۆر نزیكه له‌وه‌ی چین به‌و ئامانجه‌ی بگات، بۆیه زۆر گرنگ بوو كه ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی ستراتیجی و كاریگه‌ر ڕووبه‌ڕووی چین ببێته‌وه، ئه‌و بابه‌ته بوو به ڕۆژه‌ڤ له ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌نده سیاسییه‌كان و حكوومه‌ت و كۆنگرێس و شه‌قام و میدیاكان زۆری له‌سه‌ر گوترا، به‌ڵام هه‌مووان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌ده‌زانی، كه ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چین ده‌كه‌ن و به چ ئامراز و ڕێیه‌ك ڕووبه‌ڕووی په‌كین ده‌بنه‌وه، تا چوارچێوه‌یه‌كی بۆ دابنێن و بیگه‌ڕێننه‌وه قه‌باره‌ی پێشووی خۆی.
ڕاوێژكاره‌كانی تره‌مپ له ڕووی هزری و بیرۆكه و بۆچوونه‌وه به ته‌واوی دابه‌شبوون، به‌شێكیان ببوون به شوێنكه‌وته و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی منوچین بوون، به‌شێكیشیان به ئازادی بیرۆكه‌ی خۆیان ده‌گووت، وه‌كو كیڤن هاسیت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكارانی ئابووری، ئه‌و جیاوازییانه وایكردبوو كه هیچ لایه‌كیان ددان به بیرۆكه‌كانی لایه‌كی تر نه‌نێن، تا ڕێڕه‌وێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن و ئه‌مه‌ریكا پێڕه‌وی بكات، به‌ڵكو ململانێ بوو و هه‌ریه‌ك له‌و دوو لایه‌نه ده‌یه‌ویست بۆچوونی خۆی زاڵ بكات.
پێویست بوو به‌ر له جه‌نگی بازرگانی، جێگره‌وه‌ی چین له باشووری ئاسیا بدۆزینه‌وه
من بۆچوونم له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو كه به ته‌واوی به سیاسه‌تی بازرگانیكردنمان له‌گه‌ڵ چین دا بچینه‌وه، به‌ڵام به ستراتیجێكی ورد و دوورمه‌ودا، نه‌ك ڕاگه‌یاندنی ده‌رزه‌نێك بڕیار و دوای ماوه‌یه‌كی كورتیش په‌شیمانبوونه‌وه لێیان و پاشان ڕاگه‌یاندنی بڕیاری تر و هه‌مدیس په‌شیمانبوونه‌وه و كاركردن له‌سه‌ر لایه‌نێكی تر.
ئێمه له ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌ی بازرگانی هه‌ردوو زه‌ریای هیندی و هێمنی ئازاد و كراوه‌مان هه‌یه، كه پێی ده‌ڵێین FOIP له ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئابووریش نه‌بێت، ده‌توانێ ئه‌وه به باش بزانێت، كه هه‌رچه‌ند ناوچه‌ی بازرگانی فره‌وانتر بێ و گرنگی به شوێنێك زیاتر بدرێ، ئه‌وا قازانجی بازرگانی زیاتر ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه گرنگی پێدراوه، بۆیه زۆر پێویست بوو ئێمه زۆرترین گرنگی به باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بده‌ین. ئه‌وه زۆر باش و گرنگ ده‌بوو كه ستراتیجی بازرگانیمان فره‌وانتر بكه‌ین و سه‌ره‌تا به‌ر له هه‌موو شتێك به شوێن جێگره‌وه‌ی په‌كین بگه‌ڕێین، دواتر ده‌مانتوانی به ئاسانی كار بكه‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌كین.
تره‌مپ به ته‌واوی بۆچوونی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو كه شه‌ڕی دوورمه‌ودا بكه‌ین و سزا به‌سه‌ر كه‌رتی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ چین بسه‌پێنین و باجی زیاتر بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌ی له چینه‌وه دێن و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یشی كه چین له ئه‌مه‌ریكای ده‌یكڕێ و ده‌یباته‌وه، ئه‌و زۆر دڵنیایی ده‌دا كه به گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته ده‌توانین به خێرایی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنین و سه‌دان ملیار دۆلار زیان به په‌كین بگه‌یه‌نین.
ڕاوێژكارانی ئابووری تره‌مپ به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شببوون و ددانیان به بۆچوونی یه‌كتر نه‌ده‌هێنا
له دیوێكی تر مه‌سه‌له‌ی بازرگانی و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كاڵای چین و ئه‌و كاڵایانه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه بۆی ده‌چێت، له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ده‌گۆڕا، بۆ مه‌سه‌له‌ی خاوه‌نداری بیرۆكه‌ی داهێنان، ئه‌و ده‌یه‌ویست ئه‌و كۆمپانیا چینیانه‌ی وه‌به‌رهێنانیش له ئه‌مه‌ریكا ده‌خه‌ن تۆمه‌تی دزینی بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه و خاوه‌نداری هزری به‌سه‌ریان بسه‌پێنێت و بیانخاته ناو سزاكانه‌وه، له راستیدا ئه‌مه هێنده‌ی زیانی به ئابووری چین گه‌یاند، به‌هه‌مانشێوه زیانیشی به ئابووری ئه‌مه‌ریكا و پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری زۆرێك له كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاند.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش جه‌نگی بازرگانی كاردانه‌وه و كارلێكی زۆری لێ كه‌وته‌وه، چونكه ئه‌م سێكتهرهیش به‌هه‌مانشێوه هیچ ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته‌ی بۆ نه‌كرا، زۆرێك له كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا كه وه‌به‌رهێنانی زه‌به‌لاحیان له چین هه‌یه، بۆ به‌ستنی ئامێر و كه‌لوپه‌له ته‌كنه‌لۆجییه‌كان به تایبه‌تی، تووشی زیانی گه‌وره هاتن، به‌هۆی ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی تره‌مپ به‌سه‌ر بازرگانی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی سه‌پاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دۆسیه‌ی كۆمپانیای زێت تی ئی چینی كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆجیا بابه‌تێكی بایه‌خداربوو كه دۆسیه‌ی له دژ جووڵێنرا، چونكه هیچ پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆریای باكور نه‌بوو، كاتێكیش سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا و سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، توانرا كه له كۆمپانیاكه ببرێته‌وه و وانه‌یه‌كی زۆر باشی پێ بدرێت، تا چیتر له سزا و بڕیار و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا خۆی نه‌دزێته‌وه كه به سه‌ر وڵاتانی دنیا ده‌یسه‌پێنێت.
ڕووسه‌كانیش زۆر له‌و كۆمپانیایه‌ی چین تووڕه بوون، بۆیه ئه‌وانیش هاوڕابوون له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و كۆمپانیاكه‌ی چینیان به گه‌وره‌ترین گرووپی دزینی بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه تۆمه‌تبار ده‌كرد. بڕیار بوو ڕووسیایش به‌هه‌مانشێوه سزای كۆمپانیاكه بدات، تره‌مپ له‌و كاره‌ی ڕووسه‌كان ناڕازی بوو، چونكه سزاكه‌ی ئه‌وان زۆر كاریگه‌ر نه‌بوو.
تره‌مپ بڕوای به سزا و زیادكردنی باج هه‌بوو و ئه‌مه‌یشی پێڕه‌و كرد و بۆچوونه‌كانی تری په‌راوێز خست
دواجار تره‌مپ بڕیاری دا له‌گه‌ڵ شی جین بینگی سه‌رۆكی چین گفتوگۆ بكات و سكاڵای زۆری كرد له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی چین، به نادادپه‌روه‌رانه ناوی بردن، دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه چین پێویسته زیاتر به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكڕێت، هه‌روه‌ها باسی دۆسیه‌ی كۆمپانیای زێت تی ئی كرد و ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه مامه‌ڵه و بڕیاره‌كانیان زۆر توند ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داوای ڕووسه‌كانیش ده‌بێت، به‌ڵام تره‌مپ ده‌یه‌ویست شتێك به ده‌ست بهێنێت، شی جین بینگ سوپاسی تره‌مپی كرد و خۆی به قه‌رزاری زانی.
دواجار تره‌مپ له تویتێك ورده‌كاری زیاتری گفتوگۆكه‌ی نێوان خۆی و سه‌رۆكی چینی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه كه من و شی جین بینگ بڕیارمان داوه به هاوبه‌شی كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای زێت تی ئی چینی به خێرایی نه‌گه‌ڕێته‌وه نێو كه‌رتی كار و سزای زۆر قورسی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هاووڵاتییانی چین بێكار بوون.
ڕۆژی دواتر بینیمان ژماره‌یه‌ك كه‌س چوونه لای تره‌مپه‌وه و دواتر پێمان گه‌یشته‌وه كه ئامۆژگاری تره‌مپیان كردووه كه له دۆسیه‌ی سزادانی كۆمپانیا چینییه‌كه په‌شیمان ببێته‌وه، چونكه ئه‌مه ئاڵۆزییه‌كی زۆر دروست ده‌كات و كۆمپانیاكان ده‌خرێنه ناو بواری سیاسه‌ته‌وه، ئه‌مه كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش داده‌نێت، ئه‌گه‌ر هاتوو چینییه‌كان هه‌نگاوی هاوشێوه بگرنه‌به‌ر، بۆیه پێویسته به جۆرێكی تر ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه بكات و ته‌نیا پشت به سزادانی كه‌رتی بازرگانی و زیادكردنی باج ببه‌ستێت.
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، تره‌مپ دووپاتی له‌سه‌ر سزادانی كۆمپانیای زێت تی ئی كرده‌وه
هه‌وڵم دا كه دوو لیژنه‌ی ئابووری بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زیاد بكه‌ین، به‌ڵام بریكاره‌كان زۆر تووڕه‌بوون له‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ست له كاروباری ئابووریش وه‌ربدات، سه‌رجه‌میان ده‌یانه‌ویست ته‌نیا خۆیان یاریی رۆلێت بكه‌ن و ده‌رفه‌تیان هه‌بێ، كه یاریی به سیاسییه‌كان بكه‌ن، بڕیاری نه‌گونجاو و دوور له بیركردنه‌وه‌ی ستراتیجی و كاریگه‌رییه سیاسییه‌كانی به كۆشكی سپی ده‌ربكه‌ن.
دواجار تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه‌ی من دا، ئه‌مه‌یش سوودی زۆری هه‌بوو، له ڕاستیدا پێویست بوو تره‌مپ چیتر گوێ له كه‌سایه‌تییه‌كان نه‌گرێ، به‌ڵكو پێویسته سوپایه‌كی بچووكی كه‌سانی شاره‌زا ئاماده بكات، له كاتی بوونی دۆسیه‌ی هاوشێوه له هۆڵی رۆزفڵت له‌گه‌ڵیان دابنیشێت و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات و بگات به باشترین بژارده، چه‌ندان جار ئه‌وه‌م دووپات كرده‌وه، كه كه قسه‌كانی هاسێتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكارانی ئابووری زۆر ورد و ڕژدن له باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی سه‌پاندنی باجی گومرگی به‌سه‌ر چین، به‌ڵام تره‌مپ هه‌ر گوێی به گرووپه‌كه‌ی تر ده‌دا، به‌مشێوه‌یه جه‌نگه‌كه بێ ئه‌نجام مایه‌وه و چینیش له سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه و به‌هێزتر و به‌هێزتر ده‌بێت.
به‌شی سی و شه‌ش
به‌شی سی و حه‌وت
به‌شی سی و هه‌شت
به‌شی سی و نۆ
به‌شی چل
به‌شی چل و یه‌ك
به‌شی چل و دوو
به‌شی چل و سێ