وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری هه‌فته‌ی ڕابردووی تووشبووان و مردنی به كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئاب، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری حه‌وتی ئاب تا 14ی ئاب واته هه‌فته‌ی ڕابردووی تووشبووان و مردووانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی به كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه ژماره‌ی تووشبووان به‌رز بووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا 22 هه‌زار و 738 پشكنینی نوێ كراون
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا 22 هه‌زار و 738 پشكنینی نوێ كراون، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و 918 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌مه‌ش به ڕێژه‌ی %17.2ی كۆی گشتیی ژماره‌ی پشكنینه‌كان بووه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا 101 كه‌س ده‌بن، به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان له ماوه‌ی هه‌فته‌كه‌دا به ڕێژه‌ی %2.6 بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به وردی ئاماری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ڕوون كراوه‌ته‌وه، له‌م وێنانه به ڕوونی دیارن: