وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا دەستكردن بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنای ڕاگەیاند و بەیەكەمین ڤاكسینی دەناسێنێت لەسەر ئاستی دنیا.
ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئاب،
وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا بڵاوی كردووەتەوە، دەست بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە لەلایەن سەنتەری گامالیای نیشتمانی بۆ زانستە پەتایی و تەنە مایكرۆسكۆبییەكان.
دەبێتە یەكەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی دنیا
ئاشكرا كراوە، ئەو ڤاكسینە بە دوو قۆناغ لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوو بەردەست دەبێت و دەبێتە یەكەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی دنیا.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا بەرهەمهێنانی یەكەمین ڤاكسینی لەسەر ئاستی دنیا ڕاگەیاندبوو، ئەو ڤاكسینە بۆ دوو ساڵ كاریگەر دەبێت لە جەستەی ئەو كەسەی بەكاری دەهێنێت.
ئێستە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەر ئاستی دنیا لەلایەن كۆمپانیاكان ڕكابەری زۆری لەسەرە و تا ئێستە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهان پەسەندی هیچ ڤاكسینێك ڕانەگەیەنراوە.