658 کەسی تر لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

:: PM:01:15:15/08/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەموو 15ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکە 658 کەسی تر لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 20 هەزار و 660 کەس

لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژەی پێ دراوە، لە ماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردوودا، سێ هەزار و 524 پشکنین کراوە، لەو ژمارەیەش 658یان تووشی کۆرۆنا بوون، 28 هاووڵاتی کەرەنتین کراون، هەروەها 20 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 20 هەزار و 660 کەس، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 207یان چاک بوونەتەوە، هەروەها 732 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.






وشە - ڕێناس شابان