ناكۆكییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن و گره‌نتیكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام به‌غدا مل بۆ داواكارییه‌كان نادات و ده‌یه‌وێ مافی كورد بخوات.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تا ئێسته هه‌وڵی ڕژدی داوه كه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه چاره‌سه‌ر، بۆیه چه‌ندان جار شاندی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چڕتر بوونه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چڕتر بوونه‌ته‌وه به تایبه‌ت كاتێك ئه‌و 453 ملیار دیناره‌ی بڕی كه وه‌ك به‌شه پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو.
عێراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی كوردستان نادات، به‌ڵام ده‌یه‌وێ هه‌رێم ناچار بكات به ڕاده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ و ئیداره‌ی مه‌رزه‌كان و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، كه به بڕوای چاودێران ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌غدا به ته‌واوی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه.
هه‌رێم هیچ بیانوویه‌كیان بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، هه‌رێم هیچ بیانوویه‌كیان بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مه‌رجه‌كانی به‌غدایان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور قبووڵ كردووه، كه‌چی به‌غدا زیاتر له سێ مانگه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ره‌وانه نه‌كردووه، ئه‌وه‌یش وای كردووه حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
له 16ی ته‌مووزی 2019 سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد و رێككه‌وتن كرا به‌وه‌ی ده‌ستوور ببێته بنه‌مای هه‌ر چاره‌سه‌رییه‌ك، بۆیه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا له 25ی ته‌مووزی 2019، ساز كرا له‌سه‌ر ره‌شنووسێك رێككه‌وتن كرا، له سه‌ره‌تای كانوونی یه‌كه‌می 2019 هه‌ردوولا به رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نه‌وتی و داراییه‌كانیان، له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی 2020.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق وای كرد رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌بێت، بۆیه له‌وكاته‌ی ده‌بوو ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غدا به‌رده‌وام بووایه، كه‌چی له 16ی نیسانی 2020، حكوومه‌تی عێراق بێ هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی و ده‌ستووری مووچه‌كه‌ی بڕی، كه‌چی هه‌رێم سوور بوو له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و شاندی هه‌رێم چه‌ند سه‌ردانێكی بۆ به‌غدا ئه‌نجام دا و گه‌یشتن به لێكگه‌یشتن.
چه‌ندان جار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، پێویسته ده‌ستوور بكرێته بنه‌ما، ته‌نانه‌ت باسی له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌غدا نیازی رێككه‌وتنی هه‌بێت، ئاماده‌یه خۆی سه‌ردانی به‌غدا بكات.
كێ سوودمه‌نده و كورده به‌كرێگیراوه‌كان كێن؟
له كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به كرێگیراو كه كوردن ڕۆڵی خراپ ده‌بینن و به‌شێكن له ڕێگری هاتنی پاره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه، به‌جۆرێك وا وێنای ده‌كه‌ن كه داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی نه‌ك ددان به كه‌می داهاتدا نانێن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێكی كوردستان به خاك و ئاو و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه راده‌ستی عه‌ره‌ب بكه‌نه‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵا و غالب محه‌مه‌د له گۆڕان، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له كۆمه‌ڵ و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی به‌غدان كه به كرێگیراو ناو ده‌برێن و ڕۆژ تا ئێواره سه‌رقاڵی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
هۆشیار عه‌بدوڵا و غالب محه‌مه‌د له گۆڕان، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له كۆمه‌ڵ و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی به‌غدان كه به كرێگیراو ناو ده‌برێن و ڕۆژ تا ئێواره سه‌رقاڵی هۆنینه‌وه‌ی درۆن بۆ به‌غدا و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌وانه نه‌ك بوونه‌ته كرمی دار، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتیاندا بێ وه‌ك ته‌وه‌ر داره‌كه له بنه‌وه ده‌رده‌هێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد.
ئه‌و به‌كرێگیراوانه‌ی عه‌ره‌ب وایان له حكوومه‌تی عێراق گه‌یاندووه كه فه‌رمانبه‌ران داوا ده‌كه‌ن مووچه‌كه‌یان بچێته‌وه سه‌ر به‌غدا، بۆیه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایان گه‌یاندبوو كه واژووی هه‌زار فه‌رمانبه‌ریان لایه و داوای مووچه له به‌غدا ده‌كه‌ن. به‌ڵام نه‌ك به‌غدا ئه‌و به كرێگیراوانه‌ش بیریان چووه كه خه‌ڵكی به‌سره و به‌غدا و نه‌جه‌ف و ته‌واوی شاره‌كانی خوارووی عێراق واژوو كۆ ده‌كه‌نه‌وه تا وه‌ك كوردستان خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكرێ.
بیریان چووه كه سه‌تان هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له كه‌مپه‌كانی كوردستان خزمه‌ت ده‌كرێن، بیریان چووه كه پێكهاته‌كان له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و كوشتن په‌نا بۆ ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی كوردستان ده‌هێنن. ئه‌رێ پێمان ناڵێن بۆچی بوون به به‌كرێگیراو و شانازی به‌چی به‌غداوه ده‌كه‌ن؟.
چه‌ند زانیارییه‌كی دارایی تر
كۆی ئه‌و پاره‌ی حكوومه‌ت مانگانه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و خانه‌نشینان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌رجی ده‌كات، 893 ملیار دیناره، له‌وكاته‌ی به‌غدا مانگانه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له ناوه‌ڕاستی 2019ه‌وه، ته‌نیا 453 ملیار دیناری ره‌وانه كردووه، ئه‌وه‌یش 51%ی كۆی ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێم دابه‌شی ده‌كات، بۆیه حكوومه‌ت په‌نای بۆ داهاتی ناوخۆیی جگه له نه‌وت برد بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بڕی پێویست بۆ مووچه، له‌وكاته‌ی ئه‌و بڕه‌ی له به‌غدا ده‌هات بۆ مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران و ته‌مووز و ئابی 2020 وه‌ستا و ئه‌وه‌یش كاری كرده سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌غدا نه‌رمی نواندووه تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ.
هه‌ركی بۆ" وشه" گوتی، ئه‌و غروورییه‌ی به‌غدا كۆتاییه‌كی خراپی بۆ خۆیان هه‌یه، چونكه هه‌ركاتێك به‌غدا به‌و جۆره مامه‌ڵه بكات، ئه‌وه عێراقییه‌كانی ڕووبه‌ڕووی كێشه و ته‌نگژه‌ی گه‌وره كردووه‌ته‌وه.