دوكانه‌كانی فرۆشتنی ئۆكسجین له سلێمانی بازاڕیان گه‌رمه و به‌شێك له‌وانه‌ی ئۆكسجینه‌كه ده‌كڕن، تووشبووی كۆرۆنان و ته‌ندروستیش هۆشداری دەدات، ده‌بێ به‌كارهێنانی ئۆكسجین له‌ژێر چاودێری پزیشكی بێت و ناكرێت نه‌خۆش له خۆیه‌وه ئۆكسجین به‌كار بهێنێت.
بەتەنیا ئێمە رۆژانه سه‌روو 15 بوتڵ ئۆكسجین دەفرۆشین
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" دوكانه‌كانی فرۆشتنی ئۆكسجین له سلێمانی بازاڕیان گه‌رمه و به‌شێك له‌وانه‌ی ئه‌و ئۆكسجینه ده‌كڕن هاووڵاتین و بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ده‌یكڕن و له ماڵه‌وه به‌كاری ده‌هێنن.
خاوه‌نی یه‌كێك له دوكانه‌كانی فرۆشتنی ئۆكسجین له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه سه‌روو 15 بوتڵی ئۆكسجینی قه‌باره جیاواز ده‌فرۆشین، به‌شێك له‌وانه بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ده‌بێت، هاووڵاتی كه‌سێكی یان خزمێكی تووش بووه، دێت ئۆكسجینی بۆ ده‌كڕێت و بۆی به‌كار ده‌هێنن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، نرخی ئۆكسجینی قه‌باره بچووك له هه‌شت هه‌زاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ 15 هه‌زار دینار، به‌كارهێنانه‌كه‌شی له‌سه‌ر كه‌سی تووشبوو كه‌وتووه چۆن و چه‌ند به‌كاری ده‌هێنێت، به‌شێك له كڕیاره‌كانمان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا به‌كاری ده‌هێنن.
سه‌فین ره‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان له ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دۆخی سلێمانی له‌ڕووی ته‌ندروستی و كۆرۆنا له ئاستێكی تا ئاستێك جێگیردایه، ئێسته گرفتی ئۆكسجینمان نییه و ئه‌و دۆخه خراپه‌مان تێپه‌ڕاند كه پێش 45 رۆژ هه‌بوو، ئێسته گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێكی باش.
له باره‌ی مه‌ترسی به‌كارهێنانی ئۆكسجین له لایه‌ن تووشبووانه‌وه له ماڵه‌كانی خۆیان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ته‌ندروستی گوتی، ناكرێت هه‌ركه‌س تووشی كۆرۆنا بوو بچێت ئۆكسجین به‌كار بهێنێت، ئۆكسجین ده‌بێت له‌ژێر رێنوێنیی پزیشكی هه‌ناوی بێت و ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن كێ ئۆكسجینی ده‌وێت یان نا، ناكرێت هه‌ر كه‌س تووشبوو ئۆكسجینی بۆ دابنرێت.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌سته‌ی پزیشكی تایبه‌ت دانراون و ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن كامه نه‌خۆش پێویستی به ئۆكسجینه، ڕێژه‌ی ئۆكسجینی ناو خوێنی نه‌خۆش بڕیار ده‌دات ئه‌و كه‌سه پێویستی به ئۆكجسین هه‌یه یان نا، كه دابه‌زی ده‌بێت به‌كاری بهێنێت، كاتێك "ئۆكسجینی خوێن" گه‌یشته 91 پزیشك ده‌ڵێت با ئۆكسجینی بۆ به‌كار بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی