کاتێک ئەم هێمایە له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دادەگیرسێت مانای چی دەگەێنێت؟

:: PM:06:01:15/08/2020 ‌

زۆربەی کات هێمای کووپێک چا یان قاوە لەسەر لەداشبۆردی شۆفێر دادەگیرسێت کە ئەمە لە رێگا دوورەکان دادەگیرسێت و مانای هیلاکبوونی شۆفێرەکەیە و پێویستە ئۆفێر بووەستێت و پشوێک بدات.

لەمبارەیەوە ئاراس ئەحمەد شارەزای میکانیکی بە ''وشە''ی ڕاگەیاند، ئەو هێمایە لە هەندێک ئۆتۆمبێلە مۆدیل بەرزەکان لەڕێگایی دوور هەڵدەبێت، واتە کاتێک شۆفێر سەفەرێکی دووری هەیە، ماوەیەکی باش شۆفێری دەکات و ماندوو دەبێت، لەداشبۆردی ئۆتۆمبێلەکە ئەم هێمای کوپی چا یان قاوە نیشان دەدات، کە مەبەست لێی ئەوەیە کە ڕەنگە شۆفێرەکە هیلاک بووبێت، پێویست بکات پشوێک وەربگریت بۆ ئەوەی ماندووێتی بڕەوێتەوە و باشتر بتوانی کۆنتڕۆڵی شۆفێرکی کردن بکات.

ئەو هێمایە شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەوەی پشوو وەربگرێت

چۆن عەقڵی ئۆتۆمبێل دەزانی کە شۆفێرەکە ماندووە و هیلاک بووە پێویستی بە پشوو و قاوە خواردنەوەیە؟

ئەم شارەزایە گوتی، هێمایەکە ''please take a rest''تە و مانای ئەوەی کە ''تکایە پشوێک وەربگرە'' و لەڕێگایی ڕادارەکانەوە بەشێوەیەک کە چەند جارێک ئۆتۆمبێلەکە لەخەتی سپی ڕێگا دەربچێت و بهێتەوە ناوە و دەرەوە عەقڵی ڕادار هەست دەکات کە شۆفێرەکە یان ماندووە یان خەوی دێت یانیش هەندێک جار کحوولی خواردووەتەوە و سەرخۆشە، بۆیە پێشنیاری ئەوەت بۆ دەکات کە بووەستیت و چایەک یان قاوەیەک بخۆیتەوە و پشوێک وەربگریت بۆ سەلامەتی خۆت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان