كێشه‌ی نێوان كۆمپانیای كوالیتی كۆنتڕۆڵ و بازرگانان و شۆفێران مه‌رزی پشه به‌رده‌وامه، گوته‌بێژی كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، هه‌موو ڕێكارێكى یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر تاقیگه‌كان.
بێستوون غاندی نوێنه‌ری شۆفێرانی مه‌رزی پشته به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ن ئه‌م كۆمپانیاییه له مه‌رزی پشته نه‌مێنێت و بیگۆڕنـ، چونكه ناتوانین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، دوو ساڵه پاره له بازرگانان وه‌رده‌گرێت له نێوان 100 هه‌زار بۆ 300 هه‌زار دینار به‌ناوی پشكنینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشكنینێكی هه‌بێت و بارێك داگیرا بێت.
كۆمپانیا ئامێرێكی هێناوه‌ته مه‌رزه‌كه و زۆربه‌ی باره‌كان له پشكنین ده‌رناچێت
زیاتر گوتی، كۆمپانیا ئامێرێكی هێناوه‌ته مه‌رزه‌كه و زۆربه‌ی باره‌كان له پشكنین ده‌رناچێت، له‌كاتێكدا هه‌مان ئه‌و بارانه ده‌ڕۆنه مه‌رزه‌كانی تر و كێشه‌یان نییه.
به بڕیاری وه‌زیری دارایی دوای هێرشكردنه سه‌ر تاقیگه‌ی كۆنتڕۆڵی كۆمپانیای پشكنین له مه‌رزی پشته له لایه‌ن شۆفێرانه‌وه، مه‌رزی پشته داخرا و تا ئه‌وكاته‌ی بڕیاری نوێ ده‌رده‌چێت.
پیشوان جه‌لال گوته‌بێژی كۆمپانیای لۆكس ئه‌یجنسی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاریان ئه‌وه‌یه ڕێگربین له هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی خراپ، له دنیاشدا ئه‌ركی كۆمپانیای كوالیتی كۆنتڕۆڵ ئه‌وه‌یه كه‌لوپه‌لی كوالیت خراپ ڕه‌ت بكاته‌وه. روونیشی كرده‌وه، له ئه‌نجامی تاقیگه‌كان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌رنه‌چوون و ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و ماده پلاستییكیانهی ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه كوالیتیان خراپه بۆ چاكه‌ی گشتییه، چونكه ئه‌و ماده خراپانه كاریگه‌ریان ده‌بێت ژێرخانی ئابووری.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ