کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئابڕووی یەکیان بردووە

:: PM:07:44:18/10/2016 ‌

لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ئەمەریکا، لە هەشتی نۆڤەمبەر/تشرینی دووەمی 2016، جەنگی دەروونی سیاسی و ئەخلاقی نێوان کاندیدەکان زیاتر بووە.

شەقامی ئەمەریکی ئێستە بە دەستی گاڵجاڕیەکی زۆرەوە دەناڵێنیت، هەمووی بەنزین بە ئاگری درۆ و ناوزڕاندن و بەرتیل و بەکارهێنانی رۆژنامە و گۆڤارەکان و تۆڕەکانی تەلەفزیۆنیان بەکارهێناوە، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سەرمایەی سیاسی. هەموویان لەو پێناوەدا.

لە هەموو هەڵبژاردنێکدا، راگەیاندنی ئەمەریکی ئاسایی پشتیوانی یەکێک لە کاندیدەکان دەکەن و دابەش دەبن، بەڵام ئەمجارەیان بە بەرنامە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، هیلاری کلینتۆن بە هاوکاری میدیاکان، دەستی کردوە بە هەڵـمەتێکی ناوزڕاندنی، رکابەرە کۆماریەکەی.

گۆڤاری (زە ئەتڵەنیک) بڵاوی کردۆتەوە، ئاشکرا کردنی ئابڕووبەریەکان کۆتاییان نایەت، هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دەستی پێکردووە، کاندیدەکان لەسەر گرووپەکەی تر کاردەکات، دەنگۆ دروست کردن ئەمەریکای گرتۆتەوە، لە هەندێک هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکەکانی ئەمەریکا بینراوە، بەڵام وەک ئەمجارەیان نیە بەرێژەیەک بەربڵاو بووە کاریگەری دەروونی لەسەر هاوڵاتیانی ئەمەریکای داناوە، بەشێوەیەک متمانەیان نەماوە کێ هەڵبژێرن.

رۆژنامەی (واشنتن پۆست) لە راپۆرتی هەفتانەییدا بڵاوی کردۆتەوە، ترەمپ ناتوانێت پاڵپشتی رۆژنامەکان بەدەستبهێنیت، لەبەر ئابڕوبەری سێکسی و خۆ دەربازکردن لە باج و رەگەز پەرستی، لەبەرامبەردا کلینتۆن 122 رۆژنامە و گۆڤار پشتگیری دەکەن، لەوانە واشنتن پۆست، نیوۆرک تایمز، یوئێس تودەی، لۆس ئەنجلس تایمز، فۆرین پۆڵسی.

گۆڤاری زە ئەمەریکان سپکتیتۆر، نوسیویەتی، کاندیدەکان پەنا دەبەنە بەر ناوزڕاندن لە هەڵمەتەکانیاندا، بەڵام ئاستی ناوزڕاندن زۆر بەرزە ئەم جارەیان، بەشێوەیەک کاریگەری کردۆتە سەر ویستی دەنگدەران.

سی ئێن ئێن، رایگەیاندوە، ساڵانێکە هەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی وەک پرۆسەیەکی شکاندنی کەسێتی لێهاتووە، بەوە نەوەستاوون هەڵدەستن بە دروست کردنی دەنگۆش.

هەندێک رۆژنامە باسی ئەوە دەکەن ترەمپ ناتوانێت بە هێرشی رۆژنامەکان رەزامەند بێت، بە خود ویستی تۆمەتباری دەکەن، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیران بە ترەمپی گووت (ژنانی) و هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی کلینتۆن پارچەیەک ڤیدیۆیان بڵاو کردەوە لە ئینتەرنێت بۆ رەخنە گرتن لە ترەمپ، لە بەرامبەردا ترەمپ رەخنەی لە کلینتۆن گرتووە و دەڵێت یاری بە کارتی (ژن و رەگەز)ی دەکات دژی.

ترەمپ لە تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز دەڵێت، کلینتۆن، کاری قێزەون دەکات لە زۆر کاتتدا، لای ژنانیش خۆشەویست نیە، کارتی ژنان باش بەکاردێنیت.



تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



پێگەی گڵۆباڵ ریسک، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت، تۆڕۆ کۆمەڵایەتیەکان لە هەڵمەتە هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاریگەریان هەیە، روونیکردۆتەوە
60%ی ئەمەریکیەکان تۆڕەکانی کۆمەڵاتی بەکاردەهێنن لەوانە (توویتەر، فیسبووک)، وە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە هێزێکی گەورەی دەداتە کاندیدەکان، ئاسان هەواڵ و نامەکانیان دەگاتە هاوڵاتیان.

بەپێی ئەو پێگەیە، ئینتەرنێت بە تایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاوکاری دەنگدەران دەکەن بۆ ئەوەی وێنەی تەواوی کاندیدەکان ببینن، بۆیە هەردووکیان لەو رێگەیەوە دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە، ئابڕووبەریەکانی یەکتری بڵاو دەکەنەوە، گرنگی بە دەنگدەرەکانیان دەدەن، بۆ ئەوەی بگەنە سەرۆکایەتی، هەردووکیان دەستیان بە شەڕی دەروونی کردووە لە راگەیاندنەوە، بۆ ئەوەی بەرامبەر بشکێنیت لە دەنگدەران راکێشن بەلای خۆیانەوە، ئیدی لە رێگەی پەڕە فەرمیەکانی خۆیانەوە بێت یان هاوڕێکانیان یان سەرکردەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن.

پۆلیتیک ئینسایدەر، لە بارەی گرنگی ئەو ئامرازانەوە نوسیویەتی، قەدەغە کردنی ئینتەرنێت لە دامەزرێنەری ویکیلیکس، جۆلیان ئاسانج، کە لە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە هیلاری کلینتۆن هاتبوو، کاتێک ئیمەیڵەکانیان بڵاوکردەوە، ئەوە یاریکردنە بە ئامرازە گەورەکە لە جوان کردن یان خراپ کردنی وێنەی هەر کاندیدێکدا.

سامانی سیاسی



دارایی سیاسی رۆڵی گرنگی هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا، کە کاندیدەکان دەخاتە بەردەمی دەنگدەر لە شاشەکان و رادیۆ و ریکلام و تۆڕی کۆمەڵایەتی و ئیمەیڵ، واشنتن پۆست بڵاوی کردەوە، کۆمپانیاکان و دەوڵەمەندەکانی ئەمەریکا،
600 ملیۆن دۆلاریان هاوکاری کۆکردۆتەوە بۆ لیژنەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کاندیدی دیموکراتەکان، تا کۆتایی مانگی فێبریوەری/ شووباتی رابردوو.


دۆناڵد ترەمپ

لە 14ی حوزەیرانی 1946 لە دایک بووە، خاوەنکار و ملیاردێری ئەمریکی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە بۆ ساڵی 2016، ترەمپ پێشکەشکارێکی ئەمەریکیە و نوسەرە، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەرۆکی رێکخراوی ترەمپی بیناسازیە، ناوەندەکەی لە ئەمەریکایە، دامەزرێنەری گروپی گەشتیاری و کاتبەسەربردنی ترەمپە، ژمارەیەکی زۆر گازینۆ بەڕێوە دەبات.

لە زانکۆی پەنسلڤانیا لە ساڵی 1968خوێندنی تەواو کردوە، دواتر لە کۆمپانیای باوکی دەستی بە کارکردن کردوە، کۆمپانیای ترەمپ و دواتر ناوەکەی گۆڕی بۆ رێکخراوی ترەمپ، کەسێکی سەرەکیە لە بواری بیناسازی ئەمەریکادا.


هیلاری کلینتۆن

هیلاری دیان رۆدام، سیاسی و پارێزەری ئەمەریکی لە دایک بووی ناو خێزانێکی کۆماری پارێزگارە، ئێستا دژی کۆماریەکان هەڵمەتی هەڵبژاردنی دەست پێکردوە، ناوەستێت تا نەبێت خانمی کۆشکی سپی و هەوڵی بە سەرۆک بوون دەدات، بە پۆستی وەزارەتی دەرەوە ناوەستێت.

لە ساڵی1947 لەدایک بووە لە شکاگۆ و لە خێزانێکی مامناوەند، باوکی لە کۆماریە پارێزگارەکان بووە.

دوای تەواو کردنی خوێندنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە زانکۆی ویزلی دەست بە خوێندن دەکات دواتر بۆ زانکۆی یەڵ لە ساڵی 1969 دەست بە خوێندنی یاسا دەکات.

یەکەمجار وەک پاریزەری رێهێنراو لە نوسینگەی پاریزەران(واڵکر تروهافت بۆرنشتاین) لە ساڵی 1971 دەستی بەکار کردوە بەوە ناسراوە بەرگری لە شیوعیەکان کردوە لەگەڵ کۆمەڵەی پڵنگە رەشەکان و بزوتنەوەی ماف.

بووەتە ئەندامی گروپی یاسایی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک ڕیچارد نیکسۆن لە ئابڕوبەریەکەی (وەتەر گەیت).

لەگەڵ پارێزەری کاری تری کردوە، خوێندن لە کۆلێژی یاسای بارکانساس، پێشکەش کردنی راوێژ بە سندوقی بەرگری لە منداڵانی کامبریدج، ئەندامی ئەنجومەنی دامەزراوەی راوێژکاری یاسای لە سەردەمی سەرۆک جیمی کارتەردا.

لە ساڵی2000 کورسی ئەندامی ئەنجومەنی پیران بباتەوە لە ولایەتی نیۆرک و کورسیەکەی لە هەڵبژاردنی داهاتوش بپاریزیت، ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان و بوودجە بووە لە ئەنجومەن، لە ساڵی 2009 بۆ2013 وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بووە لەسەردەمی باراک ئۆبامادا.

دوای بڕیاری کۆماریەکان بۆ کاندید کردنی ریچارد نیکسۆن بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کۆماریەکان جیابووەتەوە و پەیوەندی بە سەربازگەی دیموکراتیەکانەوە کردوە، بەوە ناسراوە بەرگری لە مافی ژن و منداڵ کردوە لە ئەمەریکا و دەرەوەش، پاڵپشتیەکی زۆری بە دەستهێناوە لە ناوەندی یاسایی و چالاکانی لە بواری بەرگری خێزان.

لە ماوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بیل کلینتۆنی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لێداوانی داوە بۆ دەزگە راگەیاندنەکان لە بارەی پێگەیانەوە لە دروست کردنی بڕیاردا لە کۆشکی سپی، بیل کلینتۆن، لەو بارەیەوە دڵنیای داوە، ئەمەریکا سەرۆکێک دوای من دیاری بکات هیلاریە.

لە ساڵی2007بۆ رکابەری باراک ئۆباما خۆی کاندید کرد بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە پارتی دیموکرات، بەڵام ئۆباما توانی سەربکەوێت.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د