دوا به‌رهه‌می سمكۆ محه‌مه‌د كه كتێبێكه به‌ناوی " ده‌وڵه‌ت"، له ئێسته‌دا له كتێبخانه‌كان به فراوانی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگه‌ی ئایدیا بۆ فكر و لێكۆڵینه‌وه‌یه.
ئه‌و كتێبه كه قه‌باره‌كه‌ی مامناوه‌ندییه، نووسه‌ر له 290 لاپه‌ڕه و له چه‌ندان به‌شدا باس له ده‌وڵه‌ت و شیكردنه‌وه‌كانی خۆی بۆ ده‌كات. ئومێد محه‌مه‌د دیزاینی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی بۆ كردووه و له‌لایه‌ن نیاز كه‌مال، كه‌یوان عومه‌ر و زریان ره‌حیمه‌وه هه‌ڵگری بۆ كراوه.
تێیدا سمكۆ له چه‌ند به‌شێكدا شرۆڤه‌ی ده‌وڵه‌ت و بۆچوونه‌كانی دابه‌ش كردووه كه نموونه‌یان تیۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت له ویستی گشتیدا، بۆچی بیر له ده‌وڵه‌ت ده‌كرێته‌وه، كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌وڵه‌تی نوێ، كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی سه‌ربازی، ده‌وڵه‌تی ئاینی یان ده‌وڵه‌تی ئاین. زۆری تر كه ئه‌و نووسه‌ره شرۆڤه‌ی بۆ چه‌مكی ده‌وڵه‌ت و پێناسه‌كانی بۆ كردووه. هه‌موو ئه‌مانه و زیاتریش له كتێبی "ده‌وڵه‌ت"دا ده‌خوێننه‌وه.
سمكۆ محه‌مه‌د كه یه‌كێك له نووسه‌ره دیاره‌كانی بواری ئه‌ده‌ب و فكره، تا ئێسته 14 كتێبی خستووه‌ته كتێبخانه‌كانی كوردستان كه چواریان دیوانی شیعرین، ئه‌وانی تر بواری فكر و فه‌لسه‌فه له‌خۆ ده‌گرن. له ئێسته‌یشدا چوار كتێبی تریشی ئاماده‌ن بۆ چاپ كه ئه‌وانیش بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و فكر له‌خۆ ده‌گرن.