ئه‌ژین عه‌بدولخالق نووسه‌ر له ڕۆمانی "ژنه‌كان وڵاتیان نییه" باس له نه‌بوونی ناسنامه ده‌كات و ڕۆمانه‌كه گه‌ڕانه به‌دوای ناسنامه‌دا. وه‌ك له‌و ڕۆمانه‌دا ئازاره‌كانی ژنی كوردی به‌یه‌كتر ناساندووه و كاره‌كته‌ری ڕۆمانه‌كه‌یشی هه‌ر ژنێكی بوێره.
ڕۆمانی "ژنه‌كان وڵاتیان نییه" دووه‌م ڕۆمانی ئه‌ژین عه‌بدولخالقه و پێنجه‌م به‌رهه‌می چاپكراویه‌تی. ئه‌ژین له‌وباره‌یه‌وه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م ڕۆمانه باس له نه‌بوونی ناسنامه ده‌كات و گه‌ڕانه به‌دوای ناسنامه له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا، پێشاندانی ڕووه ڕاستییه‌كانی دوو كولتووری خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاته.
له ڕۆمانه‌كه‌یدا به وردی ڕووه ڕاسته‌قینه‌كانی دۆخی كۆچبه‌ری كورد و خۆرهه‌ڵاتی له ته‌راوگه ده‌بینین
ئه‌ژین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ڕۆمانه‌كه‌یدا به وردی ڕووه ڕاسته‌قینه‌كانی دۆخی كۆچبه‌ری كورد و خۆرهه‌ڵاتی له ته‌راوگه ده‌بینین. پێشی وایه كه دیوێكی تری گرنگی ئه‌م ڕۆمانه، قسه‌كردنه له ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له دایك ده‌بێ و گه‌وره ده‌بێ، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یشی له ڕۆمانه‌كه‌یدا داوه‌ته‌وه كه ئایا ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه له دایك ده‌بێت كورده یان سه‌ر به كولتوورێكی تر، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه داهاتووی ئه‌م نه‌وه‌یه چۆن ده‌بێ؟.
ئه‌ژین عه‌بدولخالق كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، پێی وایه هه‌موومان بێ وڵاتین، به‌ڵام ژن بێ وڵاتترینه، بۆیه ناوی ڕۆمانه‌كه‌یشی هه‌ر به‌و ناوه‌وه ناوه.
ئه‌م ڕۆمانه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕه‌هه‌ند له سلێمانی چاپ كراوه، له هه‌ولێر له ناوه‌ندی مه‌م و زین رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ كرا.