گۆیژه، گوێ نادات به نه‌خۆشییه‌كه‌ی، به‌رده‌وامه له كاری نمایشكردنی جلوبه‌رگ و توانیویه‌تی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی دروست بكات له وڵاتی سوید.
ئه‌و كچه كورده، تووشی ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه، به‌یانییه‌كی كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، ده‌بینێ ناتوانێ بڕوات وه‌ك جاران و توانای رۆیشتن له ده‌ست ده‌دات، به‌و هۆیه‌وه له‌سه‌ر كورسی داده‌نیشێ و ده‌بێته خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌ی له بواری نمایشكاری و كاری خێرخوازیش ده‌كات له وڵاتی سوید.
گۆیژه له لێدوانێكدا به "وشه"ی گوت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیوام له ده‌ست نه‌داوه و وه‌ك نمایشكارێكی جلوبه‌رگ به‌رده‌وامم له كاره‌كه‌م و خه‌ونی گه‌وره‌م هه‌یه، دانیشتن له‌سه‌ر كورسی خه‌ونه‌كانی نه‌كوشتووم، به‌ڵكو خه‌ونه‌كانم به‌رده‌وام زیندوون تا پێیان ده‌گه‌م.
زیاتر گوتی: جگه له كاركردنم وه‌ك نمایشكارێك له وڵاتی سوید، به‌شێوه‌یه‌كی خێرخوازی كار ده‌كه‌م و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌م كه تازه ده‌كه‌ونه سه‌ر كورسی و قبووڵی ناكه‌ن، یارمه‌تییان ده‌ده‌م كه ژیان به‌جوانی ببینن و له خه‌ون و كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه كاری ڕێكلامی بۆ چه‌ندان كۆمپانیای به‌ناوبانگی سویدی و جیهانی كردووه.
گۆیژه له‌ساڵی 1989 له‌شاری كۆیه له دایك بووه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ، له ساڵی 2005ه‌وه ده‌ستی به‌كاری نمایشكاری جلوبه‌رگ كردووه، له‌ساڵی 2007 و 2008 ده‌ستی به‌وه‌رزش كردووه و خه‌ڵاتی خێراترین ڕاكردنی سه‌ر كورسی به‌ده‌ست هێناوه، جگه له‌وه‌ش یاریزانی باسكه‌یه، وێنه‌كانی به‌رده‌وام له میدیا جیهانییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی