دڵ به مه‌كینه و بزوێنه‌ری له‌ش ناسراوه، هه‌روه‌كو ترۆمپایه‌ك به‌رپرسه له گواستنه‌وه‌ى خوێنى له‌ش كه ده‌كه‌وێته پشت قه‌فه‌سى سنگ و نێوان سییه‌كان. به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و به‌بێ وه‌ستان كار ده‌كات، ڕۆژانه 100 هه‌زار جار و ساڵانه 40 ملیۆن جار لێ ده‌دات. خوێن و ئۆكسجین له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى خۆراكى به‌هه‌موو له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت . جگه له‌وه‌ى له‌ش له پاشه‌رۆ رزگار ده‌كات.
ته‌نها به گۆرینى شێوازى به‌رنامه‌ى ژیانمان ده‌توانین گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره دروست بكه‌ین له‌سه‌ر ته‌ندروستى دڵه‌كان، خواردنى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى وه‌رزشێكى ئاسایى رۆژانه له هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌تانپارێزێت، كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى خوێ یان نه‌خواردنى بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك له هه‌فته‌یه‌كدا. كه مه‌ترسى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و جه‌ڵته كه‌م ده‌كاته‌وه.
ژماردنى هه‌نگاوه‌كان: چالاكى یه‌كێكه له باشترین وه‌رزشه‌كان بۆ ته‌ندروستى دڵ كه یارمه‌تى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌دات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیادا ماناى ئه‌وه نییه كه دڵمان ده‌پارێزێت و ته‌ندروستى ده‌كات. ته‌نیا به ئه‌نجامدانى وه‌رزشى ماڵه‌وه رێكردن له‌ناو ماڵدا یان سه‌ركه‌تن به‌سه‌ر پلیكانه‌كانى ماڵه‌كانتاندا بۆ ماوه‌ى كه‌متر له 10 خوله‌ك یارمه‌تى زیادكردنى چالاكى دڵ ده‌دات و ده‌یپارێزێت.
زانینى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه‌ى كه ڕۆژانه ده‌یكڕن
به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌ر قوتوى خواردنه‌كان نووسراوه هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه ده‌زانیت كه له‌و خواردنه‌دا هه‌یه، وه‌كو ڕێژه‌ى چه‌ورى یان خوێ كه چه‌ورى زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت باشتر وایه زیاتر ئه‌و خواردنانه به‌كاربهێنین كه سه‌وزن و بڕێكى زۆر كلۆرۆفیلیان تێدایه.
به‌ده‌ست هێنانى ئۆمێگا 3
ئۆمێگا 3 به ڕێژه‌یه‌كى زۆر له ماسى ده‌ریایى و سه‌له‌مووندا هه‌یه، خواردنى دوو جار له هه‌فته‌یه‌كدا سه‌رچاوه‌یه‌كى باش و ده‌وڵه‌مه‌ند له ئۆمێگا 3 به‌له‌ش ده‌به‌خشێت و یارمه‌تى پاراستنى دڵ ده‌دات . وه هه‌روه‌ها خواردنى ڕۆنى زه‌یتوون یارمه‌تى رێكخستنى كۆلیسترۆڵى له‌ش ده‌دات و كۆلیسترۆڵى خراپ له‌ناو ده‌بات.
خواردنى میوه و سه‌وزه
خواردنى سه‌وزه و میوه بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی له‌ش و دڵ پێویسته ده‌بێته هۆى ڕێگریكردن له زیاد بوونى كێش. به تێكه‌ڵ كردنى دوو بۆ سێ جۆرى جیاواز له سه‌وزه و میوه یان خواردنى ئه‌و میوه و دانه‌وێڵانه‌ى كه وشك ده‌كرێنه‌وه زۆر سوود به دڵ ده‌گه‌یه‌نن و یارمه‌تى رێكخستنى لێدانى دڵ ده‌ده‌ن.
وازهێنان له جگه‌ره كێشان
جگه‌ره یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و هۆكاره‌كانى كه مه‌ترسى بۆ دڵ دروست ده‌كه‌ن .ئه‌و نیكۆتینه‌ى كه له جگه‌ره‌دا هه‌یه ده‌بێته هۆى گیرانى خوێنبه‌ره‌كانى دڵ كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى فشارى خوێن، كاتێك واز له كێشانى جگه‌ره ده‌هێنن، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ سوودی زۆر به جه‌سته و ته‌ندرستیتان ده‌گه‌یه‌نێت و ڕێگر ده‌بێ له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
چاودێرى نانى به‌یانى
خوراكى ڕۆژانه وه‌كو نان ده‌توانرێت بڕێكى زۆر خویی تێدا به‌كاربهێنرێت . پێویسته چاودێرى ئه‌و خوییه بكرێت كه له‌و نانه‌دا به‌كارده‌هێنرێت و ڕێژه‌كه‌ى كه‌م بكرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بڕێكى كه‌م خوێى تێدابێ مه‌ترسى فشارى خوێن كه‌مترده‌بێت، بۆیه پێویسته له خواردنى خوێ خۆمان بپارێزین.