كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌پلیكه‌شینی تایبه‌ت به وه‌رگێڕانی خۆی دا، هه‌ر زاراوه‌ی كرمانجی و سۆرانی خسته ڕیزی ئه‌و زمانانه‌ی وه‌رگێڕه‌كه كاری پێ ده‌كات و ئێسته ده‌توانی به زمانی سۆرانی و كرمانجی وه‌رگێڕان بۆ 70 زمانی تر بكه‌یت، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین و بێ به‌رانبه‌ر.
كۆمپانیای
مایكرۆسۆفت له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا بابه‌تێكی له‌سه‌ر دانانی زمانی كوردی له ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌رگێڕی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێنه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێری له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه داناوه و نووسیویه‌تی، له 20ی ئاب/ئۆگه‌سته‌وه به فه‌رمی هه‌ردوو زاراوه‌ی كوردی باكور و ناوه‌ڕاست بۆ وه‌رگێڕی مایكرۆسۆفت زیاد كرا.
له به‌شێكی تری بابه‌ته نووسراوه، كه ئێسته كوردان ده‌توانن به زمانی خۆیان بۆ 70 زمانی تری دنیا وه‌رگێڕان له ئه‌پلیكه‌یشنی مایكرۆسۆفت بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ده‌توانن خزمه‌تگوزاری كاراكردنی له تۆڕه‌كانی تر چالاك بكه‌ن و به ده‌نگیش ڕسته بخوێننه‌وه و ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه ڕسته خوێنراوه‌كه‌یان بۆ وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر ئه‌و زمانه‌ی خوازیارین.
ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌رگێڕانی مایكرۆسۆفت ماوه‌یه‌كی زۆره كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و وه‌ك ڕكابه‌ری وه‌رگێڕی گووگڵ مایكرۆسۆفت ده‌یه‌وێ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی زیره‌ك له دنیا دابپۆشێت و زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له ده‌وری وه‌رگێڕه‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه.
ئێسته ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی زیره‌ك به‌رده‌سته و ده‌توانن دایببه‌زێنه سه‌ر مۆبایله‌كانتان و به‌كاری بهێنن.