دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ گەیشتە ئوردن بۆ به‌شداریی لووتكه‌ی "ئوردن-عێراق-میسر"، له‌دوای ئه‌وانه‌ش بانگهێشتی سعوودیه كراوه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له ئه‌مه‌ریكا، گۆڕانكاری نوێی به‌دوای خۆی داهێناوه، له‌وانه
دابه‌شبوونی ماڵی شیعه و ململانێی سه‌ختی ئه‌و هێزانه و ئاینده‌ی حكوومه‌تی عێراق.
ماڵی شیعه به پێی زانیارییه‌كانی "وشه" دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌یه‌ك دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌و پڕۆژه‌ی له ئه‌مه‌ریكا هێناویه‌تی، به‌ره‌كه‌ی تر له‌گه‌ڵ پڕۆژه و هه‌نگاوه‌كانی كازمین.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده شیعییه‌كان چی بوو؟
سه‌ركرده گه‌وره‌كانی شیعه كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌ك دژ به‌و پڕۆژه‌یه‌ی مسته‌فا كازمی له ئه‌مه‌ریكا هێناویه‌تی بۆ عێراق دروست بكه‌ن، به‌ڵام ماڵی شیعه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو به‌ره، نووری مالیكی و هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ره‌ی دژی كازمین، به‌ره‌ی موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی كازمین.
د. سه‌لام ئه‌لزوبێدی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌ڵێ دابه‌شبوونی ماڵی شیعه هه‌یه، ئه‌وه‌یش هه‌موو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ته. هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی مسته‌فا كازمی دیاری كردووه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق ئاسان نییه و به‌ربه‌ست زۆری له پێشه.
كێ له دابه‌شبوونی شیعه زیاندمه‌ند بووه؟
د. سه‌لام گوته‌بێژ ده‌ڵێت، "هه‌موو لایه‌ك له دابه‌شبوونی سیاسیی ماڵی شیعه زیانمه‌ند بوون، ئه‌نجامیش داڕمانی ئابووری، كه‌مبوونه‌وه‌ی مووچه، نه‌بوونی ژیانێكی خۆش بۆ هاووڵاتییان".
به‌پێی زانیارییه "وشه"، له كۆبوونه‌وه‌ی ماڵی شیعه گوتراوه، به‌ره‌یه‌ك دژی مسته‌فا كازمی پێكبهێنرێت، به‌ڵام موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ره‌تی كردووه‌ته‌وه و پشتوانی خۆی بۆ كازمی راگه‌یاندووه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و زانیارییه، "وشه" جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی دواند و گوتی، "موقته‌دا سه‌در زۆرترین پشتوانی له كازمی ده‌كات، ناچێته به‌ره‌ی دژ به كازمی".
ئاماژه‌كانی داهاتوو چی ده‌ڵێن؟
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له عه‌مانه بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی ئوردن، له‌و لووتكه‌یه هه‌ریه‌ك له "میسر-عێراق-ئوردن " به‌شداری ده‌كه‌ن، تێیدا كۆمه‌ڵێك پرس باس ده‌كرێن له‌وانه ئابووری، وه‌به‌رهێنان و بازرگانی.
له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئوردن، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنیشینی سعوودیه بانگێشتی مسته‌فا كازمی كردووه بۆ سعوودیه. ئه‌مانه لای به‌شێكی چاودێرانی سیاسی و خه‌ڵكی شاره‌زا عێراق له دوو ئه‌گه‌ر زیاتر نییه.
گرووپه‌كانی حه‌شده چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵ له دژی كازمی بده‌ن
بۆ ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م جه‌ماڵ كۆچه‌ر بۆ "وشه" پێی وایه "هه‌موو ئه‌و بانگێشت و سه‌ردانكردنه به‌خۆڕایی نییه، ئه‌گه‌ر له ئوردن بگه‌ڕێته‌وه بچێت بۆ سعوودیه، ئه‌وا سه‌رۆك وه‌زیران خۆی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه له به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكادایه. ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران به‌پڕۆژه‌ی پڕ خزمه‌تگوزاری بگه‌ڕێته‌وه، متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئه‌گه‌ری دووه‌میش ئه‌وه‌یه عێراق به‌ره‌و ئاژاوه و ململانێی سه‌ختی سیاسی ده‌ڕوات، هه‌موو شتێكیش چ بۆ حكوومه‌ت و پێكدانانی ناوخۆی پێشبینی كراوه. جه‌مال كۆچه‌ر وا ده‌ڵێت.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی رای گه‌یاند، چه‌ك جگه له ده‌ستی سوپا نابێ له ده‌ستی هیچ هێزێكی تر بێت، هه‌روه‌ها له دوا لێدوانی له به‌سره گوتی، "چیتر رێ به گرووپه چه‌كداره‌كان ناده‌ین هاووڵاتییانمان بترسێنن". هه‌موو ئه‌وانه وای كردووه، گرووپه‌كانی حه‌شده چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵ له دژی كازمی بده‌ن.