به گوته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌تە قۆناغێك له بێ كاره‌بایی ده‌ربازی بووە، ئه‌وه‌یش به پێدانی 21 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی، به‌ڵام له‌ملاوه مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان پاره‌ی 11-12 سه‌عات کارەبا له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێت.
هاووڵاتییان له جیاوازی نرخه‌كانی مۆلیده نیگه‌رانن، په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و پارێزگاكان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم حەمه‌د، هاووڵاتی هه‌ولێر به"وشه"ی راگه‌یاند، بۆ مانگی رابردوو بۆ چوار ئه‌مێر كاره‌بای مۆلیدە 38 هه‌زارم داوه، له‌كاتێك دا كاره‌بای نیشتمانی باشتر بووه، تێناگه‌م ئه‌و پاره‌یه بۆچی و له‌به‌رچی وا وه‌رده‌گیرێت؟ ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێ، نه گاز گرانه، نه كاره‌بای نیشتمانی خراپ بووه و بگرە دوو هێندی پێشوو زیادی کردووە، کەچی پارەی مۆلیدە هەر وەکخۆیەتی.
بیانووی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدەكان له پارێزگاكان چییه بۆ ئه‌و پرسه؟
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر به "وشه"ی گوت، جیاوازی له نرخه‌كان پێوه‌ندی بە پێدانی كاره‌بایی نیشتمانی له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی ترەوە هەیە.قاره‌مان مه‌ولوود سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان ده‌ڵێ، له‌مانگی رابوو پاره‌ی مۆلیدە چوار هه‌زار تا نۆهه‌زار و500 دینار بووه.
هاوکات، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه" روونی کردەوە، باشترین كاره‌بای نیشتمانی ئێسته ده‌درێته هاووڵاتییان ، هیوادارام هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێت.
تارق سه‌مین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پاره‌ی مۆلیدەكان پاشه‌كی وه‌رده‌گیرێ، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له ناو مۆلیده‌كان سه‌عاتی كاركردنی دیاری ده‌كات، پاشان دیاری ده‌كرێ نرخی ئه‌مپێرێك چه‌نده".
له‌به‌رانبه‌ردا نافز مسته‌فا سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بە "وشه"ی گوت، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌دواچوون ده‌كه‌ین، تا ئه‌وه‌ی بزانیین چۆن ئه‌گه‌ر كاره‌با 21سه‌عات ده‌درێت به هاووڵاتییان ئه‌و پاره‌یه وه‌ردگیرێ؟
وه‌زراتی كاره‌با كۆتایی به مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان ده‌هێنێت!
وه‌زاره‌تی كاره‌با رای ده‌گه‌یه‌نێت، له خراپترین حاڵه‌ت توانیومانه 21 سه‌عات كاره‌با بده‌ین به هاووڵاتییان.
ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با به"وشه"ی راگەیاند، ئامانجی وه‌زاره‌تی كاره‌با نه‌هێشتنی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه له ماوه‌ی ساڵێك بتوانین پێوه‌ری زیره‌ك ته‌واو بكه‌ین، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنان زیاد بكه‌ین و پلانه‌كان وه‌ك خۆی به‌ڕێوه بچێت، نابێ مۆلیدەكان بمێنن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆكاری جیاوازی له سه‌عاته‌كانی كاره‌با ده‌خاته‌ڕوو وگوتهبێژەکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێی ئه‌و به‌شه‌ی بۆ ناوچە و گەڕەکەکان دیاری كراوه، كاره‌بایان پێی ده‌دات.
ستانداری دنیا بۆ كاره‌با چییه؟
ستانداری دنیا بۆ كاره‌با ئه‌وه‌یه، له وه‌رزی هاوین زۆرترین خواست له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام له هه‌رێمی كورستان به قسه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، رێك پێچه‌وانه‌یه.
وەک روونی ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان هاووڵاتییان کارەبا بۆ گه‌رم كردنه‌وه به‌كارده‌هێنن، له زستانی پار زیاتر له حه‌وت هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م هاتووه.
په‌رله‌مان له كوێی ئه‌و پرسه دایه؟
خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پاره‌ی مۆلیدە به‌و شێوه زۆره له هاووڵاتییان وه‌ربگیرێ، بۆیه وه‌ك په‌رله‌مان و ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌ر هاووڵاتییه‌ك سكاڵا لای ئێمه بكات، به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ین.
ژماره‌ی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان له كوردستان
له هه‌رێمی كوردستان نزیك پێنج هه‌زار مۆڵه‌ت بە مولیده ئه‌هلییه‌كان دراوە، به‌ڵام به‌شێكیش له هه‌ندێ شوێن به بێ مۆڵه‌ت كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان خۆیان مۆلیدەیان هه‌یه.