كەشناسی بارانبارینی ڕاگەیاند

:: AM:11:01:01/09/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم یەكی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم پارێزگاكان ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری كەمێك بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە 
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە باسی لەوەش كردووە، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری كەمێك بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە.

ڕوون كراوەتەوە، پلەكانی گەرمی دادەبەزێت و خێرایی باش كەم دەبێتەوە بۆ 15 كیلۆمەتر لە سەعاتێك.

پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی بەتایبەت سنووری دهۆكی گرتەوە.

هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەشوهەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە بڕێكی زۆر بارانی لێ‌ دەبارێت و ساڵی 2018 زیاتر لە دوو هەزار ملم بارانی لێ باری.



وشە - رامیار جەواد