595 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

:: PM:03:08:01/09/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، 595 کەس لەو ماوەیەدا تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ سێشەم یەکی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوی 24 سەعاتیی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە،  بەپێی ئامارەکە 595 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، 189 لە هەولێر، 112 لە سلێمانی، 33 لە گەرمیان، 231 لە دهۆک، 30 کەسیش لە هەڵەبجە بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس کراوە، لە ماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردوودا هیچ کەسێک کەرەنتین نەکراوە، بەڵام 24 کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

پێنج هەزار و 275 پشکنینی نوێ لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، دهۆک و هەڵەبجە کراون، 471 هاووڵاتیش چاک بوونەتەوە، لە ڕاگەیەنراوەکاد هاتووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ، 29 هەزار و 347 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و 98 کەسیش پێی مردوون، هەروەها 21 هەزار و 871 کەسیش لە بنکە جیاوازەکانی چاودێریی تووشبووان کەرەنتین کراون.



وشە - ڕێناس شابان