ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحی سهركۆمار و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و میدیاكانی فڕه‌نسایش به بایه‌خه‌وه باس له‌و سه‌ردانه‌ی ماكرۆن بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن و نهێنی و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ماكرۆن له چوونی بۆ به‌غدا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
پێگه‌ی "
لا لیبراته دێ ئۆپنیۆن"ی فڕه‌نسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی باس له‌وه ده‌كرێ، كه ماكرۆن بۆ پشتیوانی عێراق چووه‌ته به‌غدا و هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێ هه‌ماهه‌نگی زیاتریان هه‌بێ له شه‌ڕی تیرۆر و پاریس كۆمه‌كی به‌غدا بكات له ڕووی ته‌ندروستی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ردانه‌كه بۆ دوو دۆسیه‌ی سه‌ره‌كییه، یه‌كه‌میان بابه‌تی داعشه فڕهنسییهكانه كه له گرتووخانه‌كانی به‌غدا بوونیان هه‌یه و دووه‌میشیان هه‌وڵه‌كانی فڕه‌نسایه بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له ناوچه‌كه، چونكه تره‌مپ به نیازه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه بكشێنێته‌وه و ماكرۆن نایه‌وێ هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشوو له عێراقیش دووباره بێته‌وه، كه له سووریا به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست بوو و توركیا ئۆپراسیۆنی داگیركاری بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه ئێسته سنووری عێراق و توركیا ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی ململانێیه و هێزه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی بۆردمانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ماكرۆن به دروشمی پشتیوانی بۆ سه‌روه‌ری خاكی عێراق چووه‌ته به‌غدا و ئامانجیه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ به‌ره‌ی پاریس و ئه‌وروپا كێش بكات، له‌و ململانێ تونده‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ده‌ستی پێكردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه.
داعشه فڕه‌نسییه گیراوه‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان دژی توركیا ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ردانی ماكرۆن بووه بۆ به‌غدا
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه لای هه‌مووان ڕوونه كه توركیا به بیانووی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام ماكرۆن ده‌یه‌وێ دۆسیه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه گه‌وره بكرێ و به‌غدا هان بدات تا هاوهه‌ڵوێست بێ، له‌گه‌ل پاریس و رۆما و یۆنان بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانی.
هاوكات پێگه‌ی
فرانس ئنفۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه پاریس به ڕوونی ئه‌وه ده‌زانێت، كه وڵاتانی وه‌كو لبنان و عێراق، به‌هۆی خراپی باری ئابوورییانه‌وه مه‌ترسی هه‌یه ده‌ستوه‌ردانی توركیایان تێدا زیاد ببێت، بۆیه خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاتانه تا كۆمه‌ك و پشتیوانی پاریس‌یان بۆ دووپات بكاته‌وه و ڕێگری بكات له‌وه‌ی ئه‌زموونی لیبیا له‌لایه‌ن توركیاوه له‌و دوو وڵاته دووباره ببێته‌وه.
پێگه‌كه نووسیویه‌تی، عێراق له ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵدایه و گه‌نجینه‌كانی به‌ره‌و خاڵیبوونه‌وه ده‌چن و خاوه‌نی شه‌ش ملیۆن كارمه‌نده له كه‌رتی گشتی و مووچه‌ی مانگانه‌یان دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش ژینگه‌یه‌كی له‌باره تا توركیا به پله‌ی یه‌كه‌م و چین و ڕووسیایش ده‌ستوه‌ردانی تێدا بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ماكرۆن ده‌سپێشخه‌رییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیشی به پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یاندووه، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق.
ڕۆژنامه‌ی
لۆمۆندی فڕه‌نسیش بابه‌تێكی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ عێراق وه‌شاندووه و نووسیویه‌تی، ماكرۆن له سه‌ردانه‌كه‌ی پشتیوانی ته‌واوی بۆ سه‌روه‌ری عێراق له دژی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی بیانی دووپات كرده‌وه، هاوكات سه‌رۆكی فڕه‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕووی له ئه‌نكه‌ره كرد و گوتی، پشتیوانی عێراقین بۆ وه‌ستانه‌وه دژی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی، جا ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ته‌مه‌نی درێژ و كۆن بێ، یان ئێسته و نوێ.
ده‌یه‌وێ به‌غدا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه هان بدات دژی پێشێلكارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانیان بوه‌ستنه‌وه
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌ی لۆمۆند هاتووه، كه پاریس نیگه‌رانه تره‌مپ جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه و ناوچه‌كه بۆ توركیا جێ بهێڵێت و ڕێككه‌وتنی ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بكه‌ن، بۆیه ئامانجیه‌تی پێش له هه‌ر ڕووداوێكی له‌م چه‌شنه بگرێ و پێشوه‌خته خۆی بۆ ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكات، چونكه ماكرۆن و فڕه‌نسا چیتر قبووڵی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و سنووره‌كانیان ناكه‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر سه‌روه‌رییان یه‌ك بخه‌ن و به قورساییه‌كی زۆرتره‌وه ڕووبه‌ڕوی توركیا ببێته‌وه و سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه دژی توركیا یه‌كده‌خه‌ن.
هاوكات میدیاكانی فڕه‌نسا نووسیویانه، پاریس گرنگی ته‌واوی له‌م دواییه به به‌غدا داوه و پێشتر له مانگی تهمووز/یۆلیۆ و ئاب/ئۆگه‌ست هه‌ریه‌ك له جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه و فلۆره‌نس پارلی وه‌زیری به‌رگری فڕه‌نسایش سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م سه‌ردانی ئیمانوێل ماكرۆنه بۆ عێراق و یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی بیانیشه له دوای بوونی مسته‌فا كازمی به سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ردانی عێراق بكات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان پاریس و به‌غدا ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر بن و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بۆ پێشه‌وه بهاوێژن.