سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كورته‌فیلمی كوردیی "ئاوار" له سیناریۆ ده‌رهێنانی به‌شیر جه‌مشید ته‌واو بووه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
چاوه‌ڕێین خه‌ڵات وه‌ربگرێت و ده‌ست به نمایشكردنی بكه‌ین
ئه‌مڕۆ شه‌موو پێنجی ئه‌یلوول، به‌شیر جه‌مشید سیناریست و ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمی "ئاوار" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كورته فیلمه‌كه ته‌واو بووه، ئێسته له دوو فێستیڤاڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كه له ئیسپانیایه، وه‌رگیراون، چاوه‌ڕێین خه‌ڵات وه‌ربگرێت و ده‌ست به نمایشكردنی بكه‌ین.
ڕوونی كرده‌وه، كورته فیلمی "ئاوار" باس له ژیانی یاریزانێكی یاریی كیك بۆكسین ده‌كات كه هه‌وڵ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داهاتووی ده‌دات، به باشترین شێوه به هاوكاریی مامۆستاكه‌ی خۆی ئاماده ده‌كات، به‌ڵام به هۆی ڕووداوێكه‌وه هه‌موو شتێك گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌م كورته فیلمه له ژانری نهێنی، تاوان و وه‌رزش پێك هاتووه، له سیناریۆ و ده‌رهێنانی به‌شیر جه‌مشید، ڕێمان ڕه‌نج یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و كاری ڕووناكی، ڕه‌وا فاڕووق وێنه‌گر، مسته‌فا ئیدریس هه‌ڵگری ده‌نگ، كه‌یوان بێستوون به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه، به‌رهه‌می میتیۆر پڕۆداكشنه.
به‌شیر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه له ژماره‌یه‌ك گه‌نج پێك هاتوون، واته ستافی كاره‌كانی هه‌ر له ده‌رهێنه‌ر تا ئه‌كته‌ره‌كان گه‌نجن و كورته فیلمێكی گه‌نجانه‌یان به‌رهه‌م هێناوه.