پۆلیسی نه‌مسا ده‌ستی كرد به گه‌ڕان به دوای پیاوێكی هاوشێوه‌ی رێبه‌ری نازییه‌كان ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، كه له شاری براوناو ئێم ئێنی باكوری ئه‌و وڵاته ده‌ژی.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "ئۆپر ئۆسترایخچ ناخرینختن" له زاری پۆلیسی نه‌مساوه ئاشكرای كرد، ئه‌و پیاوه‌ی به دوایدا ده‌گه‌ڕێن، پرچی هاوشێوه‌ی هیتله‌ر بۆ لایه‌ك داهێناوه و سمێڵێكی هاوشێوه‌ی ئه‌ویشی بۆ خۆی هێڵاوه‌ته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی جلی هاوشێوه‌ی سه‌ربازانی نازی ده‌پۆشێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پیاوه‌كه ته‌مه‌نی له نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایه، له چه‌ند شوێنێكی ئه‌و شاره بینراوه، وه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی له نه‌مسا هیتله‌ری تێدا له دایك بووه و دواجاریش له كتێبخانه بینراوه، كه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاری تایبه‌ت به سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی بووه.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و پیاوه له كاتێكدایه كه نه‌مسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه هیتله‌ر وه‌ك تاوانبارێكی جه‌نگ له یاساكانی خۆیدا ده‌ناسێنێت و گه‌ڕانی پۆلیسیش به دوای ئه‌و پیاوه هاوشێوه‌یه‌دا، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه.