هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكا به ناوی جۆن فیڕارۆ، هه‌ستا به كوتینی 38 بزمار له بری چه‌كوچ به كه‌لـله‌ی سه‌ری خۆی و به‌مه‌ش ناوی له كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان تۆمار كرا.
ئه‌و كاره‌ی جۆن، له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی "گینس وۆڕڵد ریكۆردز" بوو، كه تێیدا توانی له ماوه‌ی كه‌متر له دوو خولهك، بێ به‌كارهێنانی هیچ ئامرازێك و ته‌نیا به كه‌لـله سه‌ری خۆی 38 بزمار بچه‌قێنێته پارچه‌یه‌ك داره‌وه.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئاماده‌بووانی به‌رنامه‌كه، بینینی ئه‌و دیمه‌نه كاریگه‌رییان لێ ده‌كات و هه‌ندێكیان ترس دایان ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان پێی پێده‌كه‌نن.
سه‌رچاوه/ سپوتنیك