به‌رپرسێكى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌تى ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلى بێ سه‌ره‌تا ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه و چه‌ندین ماتۆڕسكیلى بێ سه‌ره‌تاى گیراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى ئهیلوول، فازڵ حاجى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر به "وشه"ـى ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوو هاووڵاتییان ناره‌زاییان ده‌ربری له زۆربوونی ژماره‌ی ماتۆرسكیلی نایاسایی شه‌وانه به‌م ماتۆرسكیلانه پێشبركێ و نمایش ده‌كرا و بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستى پێ كرد.
ژمارەیەکی زۆر ماتۆرسكیلی تۆمارنه‌كراوی بێ تابلۆ و نایاسایی راگیران
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر گوتى، به‌شێكى ئه‌و ماتۆڕانه ده‌ستكاری ئهگزۆزهكان ده‌كرا بۆ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و جۆره‌ها كاری نه‌شیاوی تریان ئه‌نجام ده‌دا.
باسى له‌وه‌شكرد، شه‌وی رابردو هه‌ڵمه‌تێك كرا بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكیله‌كان، له هه‌ڵمه‌ته‌كه ژمارەیەکی زۆر ماتۆرسكیلی تۆمارنه‌كراوی بێ تابلۆ و نایاسایی راگیران و برانه گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هاتوچۆی هه‌ولێر.
ماتۆڕسكیلى بێ سه‌ره‌تا و تابلۆ یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستانی تووشى كێشه كردووه و له ڕابردووش چه‌ندین هه‌ڵمه‌تى گرتنى ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ئه‌نجام دراوه.