ماوه‌یه‌كه تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت ریكلام بۆ چه‌ك له سۆشیاڵ میدیا ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش ترسێكی تری خستووه‌ته دڵی به‌شێكی هاووڵاتییان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه، و رازاندنه‌وه‌ی به‌وشێوازه له سۆشیاڵ میدیا، پاڵنه‌ره بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك.
له هه‌رێمی كوردستان له دوای شه‌ڕی ناوخۆ خه‌ڵك تێگه‌یشت چه‌ك خراپترین كه‌لوپه‌له به ده‌ستی مڕۆڤه‌وه، به‌هۆی لێكه‌وته خراپه‌كانی. له رابردوویش له هه‌رێمی كوردستان به هۆی هه‌بوونی چه‌ك له‌ماڵه‌كان، له بچووكترین كێشه‌وه كوژرا و برینداری لێ ده‌كه‌وته‌وه.
هاوكات له وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌تی چه‌ك ده‌درێت ئه‌و كه‌سه‌ی پێویستی به هه‌ڵگرتینی چه‌ك بوایه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان ماوه‌یه‌كه ئه‌و مۆڵه‌ته‌یش وه‌ستاوه.
هۆیه‌كانی به بازاڕكردن له دنیا له‌وپه‌ڕی لوتكه‌دایه، به‌ڵام هه‌ندێك له كاڵه‌كان گوشارى خراوه‌ته سه‌ر، له هه‌رێمی كوردستان ریكلام له رێی سۆشیال میدیا بۆ هه‌موو كاڵایه‌ك ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت چه‌ك فرۆشتن.
ئه‌نوه‌ر خالید گه‌نجێكه له هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌و پرسه به "وشه"ی گوت، سۆشیال میدیا پڕبووه له ریكلامی بێسه‌روبه‌ر، ئێسته خراپتر بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئاشكرا هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن چه‌ك بكڕێت و بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیش ئاگه‌دار بێت، "له‌وانه‌یه به نامه‌یه‌ك من زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر چه‌ك وه‌رگرم و بیكڕم."
دڵگرانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ" لایه‌نی پێوه‌ندار بۆچی رێی له‌وه جۆره ریكلامانه ناگرن و هه‌ندێك له‌شته‌كان رێكناخرێنه‌وه؟".
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر گوتى، راستیه‌ك هه‌یه، ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره ریكلامانه كۆنتڕۆڵ ناكرێت به‌هۆكاری نه‌بوونی هیچ سانسۆرێك.
له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان شوێنی فرۆشتنی چه‌ك بوونی هه‌یه، له پارێزگای هه‌ولێر به شێوه‌ی نافه‌رمی چه‌ك ده‌فرۆشن، هه‌روه‌ها له سلێمانی له سه‌ره‌تای سابوونكه‌ران سێ بۆ چوار دوكان كه‌مۆڵه‌تییان هه‌یه چه‌ك ده‌فرۆشن.
زاهیر حه‌مه‌ده‌مین قوتابی دكتۆرا له ریكلام بۆ "وشه" گوتی، هیچ یاساییه‌ك نییه له هه‌رێمی كوردستان رێی له‌و دیارده قێزه‌وه‌نه بگرێت، هه‌ر ئه‌و یاسایه نه‌بێ له په‌رله‌مان ده‌رچوو به‌ناوی" رێكخستنی ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان" ئه‌ویش زۆرترین كێشه‌ی تێدایه.
په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره چواری ساڵی 2019 ده‌ركرد به‌ناوی " یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان" ئه‌و یاساییه له هه‌شت ماده بێكهاتووه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی سزای پێژماردن بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكراوه كه سه‌رپێچی یاساكه ده‌كه‌ن.