ئافره‌تێكی خه‌ڵكی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له هه‌نگاوێكی نوێ و جیاوازدا، ده‌ستی كردووه به دروستكردنی كاری جیاواز و به‌رهه‌می سه‌یر له كه‌لوپه‌لی فڕێدراوه‌وه.
ئه‌میره عه‌زیز عه‌باس خه‌ڵكی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان /ته‌مه‌ن 31 ساڵ/ بۆ "وشه" گوتی، به كه‌لوپه‌لی فڕێدراو له جۆری كڵاو و پشتوێن و كه‌لوپه‌لی تری كورده‌واری ده‌ستم كردووه به دروستكردنی كه‌لوپه‌لی جوانكاری ماڵه‌وه.
زیاتر گوتی، جیا له‌وه سندووق و شووشه‌ی پیپسی و قووتووی ئاوه‌ته‌ماته و هه‌ندێك جۆری په‌ڕ كه دووباره سوودی لێ ده‌بینرێته‌وه، كاڵا و كه‌ره‌سته‌ی نوێیان لێ دروست ده‌كه‌م، به‌م كاره هه‌م ڕێگری له پیسبوونی ژینگه ده‌كه‌م، هه‌میش جارێكی تر سوودیان لێ وه‌رده‌گرمه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه له‌و كه‌لوپه‌لانه بووكه‌ڵه و جۆره‌ها كه‌لوپه‌لی تریان لێ دروست ده‌كه‌م و له ماڵه‌وه دامناون و هه‌ر كه‌سێك دێته ماڵه‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌م لێ ده‌كه‌ن، كه چۆن ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌م دروست كردووه.
ئه‌میره عه‌زیز عه‌باس ئه‌وه‌یشی گوت، كه تا ئێسته له 24 پێشانگه‌ی هاوبه‌شدا به‌شداری كردووه و سێ پێشانگه‌ی تایبه‌ت به خۆیشی كردووه‌ته‌وه.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.