بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ڕای دەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر- كۆیە نۆ هاووڵاتی برینداربوون.
ئەمڕۆ شەموو 12ـی ئەیلوول، زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی كۆیە - هەولێر لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل نۆ هاووڵاتی بریندار بوون.
پێنجیان پیاون و چواریان ژنن و خەڵكی هەولێر و سلێمانیین
بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە گوتی، ڕووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری كیا سپۆرتاج و رینۆ فلوێنس سالۆن بوو لەئەنجام نۆ هاووڵاتی بریندار بوون.
باسی لەوەشكرد، بریندارەكان پێنجیان پیاون و چواریان ژنن و خەڵكی هەولێر و سلێمانیین.
ئەو ڕووداوە لە كاتێكە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر لەو شەقامە ڕوویداوە و ساڵی ڕابردوو قەشەیەكی شارۆكەی كۆیە بەڕووداوی هاتوچۆ سووتا.
شەقامی هەولێر بۆ كۆیە یەكێكە لەو شەقامانەی هاتوچۆیەكی زۆری لەسەرە و كۆتایی ساڵی ڕابردوو شەقامەكە نۆژەن كرایەوە.