سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، بابه‌تێكی له تویته‌ر بڵاو كردوه‌ته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، لە هەرێمی کوردستان ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی پێ دراوە و هەموو بوارە جیاوازەکانی گرتووەتەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 12ی ئه‌یلول، مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی فەرمیی خۆی لە تویتەرنووسیوویهتی "هەرێمی کوردستان و ئەزموونی پر سەروەری، تێیدا باسی له خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
هاووڵاتییان داواكاری راسته‌وخۆیان له كازمی ده‌كرد
روونی كردوه‌ته‌وه، ئەزموونی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان و "پێشکەوتنی خزمەتگوزاریی لە هەموو ئاستەکان" دەرخەری سەرکەوتویی حکوومەت و سیستمی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان.
بڵاوكراوه‌كه‌ی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه هات، دوێنێ مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سلێمانی بوو، هاووڵاتییان داواكاری راسته‌وخۆیان له كازمی ده‌كرد.
ئه‌وه له كاتێكدایه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی له ماوه‌ی 13 مانگی ته‌مه‌نی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ندان پڕۆژی ستراتیجی داناوه له هه‌موو كوردستان.