رووسیا: ئەمەریکا و ئەوروپا دەیانەویت پێکوتەمان لێ بکرن

:: AM:10:33:12/09/2020 ‌
میدیاکانی رووسیا بڵاویان کردەوە چەند پێشنیاریکیان لە ئەمەریکا و ئەوروپا پێ گەیشتووە بۆ ئەوەی پێکوتەی کۆرۆنایان پێ بفرۆشن.

بەگوێرەی سپوتنیک پێشنیارەکە راستەوخۆ بۆ کڕینی پێکوتەکە نییە بەڵکوو گوتوویانە بەیەکەوە پەرە بە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا دەدەن و لە بازار ساغی دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوە نەکردووە ئەو کۆمپانیایانە کامانەن کە پێشنیارێکی لەم جۆرەیان بە رووسیا داوە.

کریل دێمیتریۆف سەرۆکی سندووقی وەبەرهینانی رووسیا ئەو هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە ئەو کۆمپانیایانە کامانەن کە پێشنیارێکی لەم جۆرەیان بە رووسیا داوە.

ئەو بەرپرسەی رووسیا دەڵێت دوای ئەوەی وڵاتەکەی ئەو پێکوتەیەی بەرهەم هێنا لە رۆژئاوا دژایەتییەکی زۆر بۆ هەنگاوەکەی رووسیا بەڕێ خرا و وا پیشان درا پێکوتەکە خراپە بەڵام دوو هەفتەی تر دەردەکەوێت هەر خۆیان دان بە پێکوتەکەدا دەنێن و خۆیان داوای دەکەن.

لە 11ی ئابی ئەمساڵ ڤلادمیر پوتین بەرهەمهێنانی یەکەم پێکوتەی کۆرۆنای راگەیاند کە لە لایەن کۆمپانیای گامالیا بەرهەم هاتووە و ئەم هەواڵەش بووە جێی سەرنجی ناوەندە زانستییەکان و گوتیان ناکرێ پێکوتەیەک بەرهەم بهێنرێت کە سەرجەم قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی نەبڕیبێت.

وەزارەتی تەندروستی جیهانیش گوتی هیچ زانیارییەکیان لەسەر پێکوتەکە بەدەست نەگەیشتووە تا پەسندی بکەن یان رەتی بکەنەوە.



وشە - سلێمان تاشان