كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی واده‌ی خستنه بازاڕی ڤێرژنی تازه‌ی ئایفۆنی دواخست و گۆڤارێكی بواری ته‌كنه‌لۆجیایش هه‌موو زانیاری و نهێنییه‌كان له‌باره‌ی ئایفۆنه نوێیه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه به گۆڤاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئایفۆنی نوێ به چوار جۆری جیاواز ده‌خرێته بازاڕه‌وه، كه بریتین له ئایفۆن 12، ئایفۆن 12 ماكس، ئایفۆن 12 پرۆ، ئایفۆن 12 پرۆ ماكس. جۆره ئاسایییه‌كه‌ی كه بریتین له ئایفۆن 12 و ئایفۆن 12 ماكس نرخیان له 649 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌وانه‌ی تریش نرخیان ده‌گاته سه‌رووی هه‌زار و 99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه
ئه‌پڵ ئایفۆنی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر ده‌خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه پرۆسه‌كه‌ی بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواخستووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له 12ی مانگی داهاتوو تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر به فه‌رمی ئایفۆنی نوێ بخاته بازاڕه‌وه.
دوو كامێرای ده‌بێ و به نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێتیش پێوه‌ست ده‌كرێ
زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئایفۆنی نوێ دوو كامێرای هه‌یه و هاوشێوه‌ی ئایفۆن 11 خاوه‌نی سێ كامێرا نییه، به ڕووپۆشێكی ئه‌له‌منیۆمی داپۆشراوه و پرۆ ماكسه‌كه‌یشی به پۆڵا داپۆشراوه، جیا له ڕه‌نگه باوه‌كانی، به‌ڵام كۆمپانیاكه ڕه‌نگی سه‌وز به‌رهه‌م ناهێنێت و ده‌یگۆڕێت بۆ شین.
سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ی تا ئێسته زانراوه، ئایفۆنی نوێ پشتیوانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت ده‌كات، سه‌رجه‌می جۆره‌كانی ده‌توانن به تۆڕی پێنجه‌می ئینته‌رنێت پێوه‌ست بكرێن.