ژماره‌یه‌ك كچ له شارى سلێمانى، کاری دروستکردنی جوانكارییهكانى تایبه‌ت به ژنان لەڕێی چنینەوە دەکەن و له رێگه‌ى گهلهرییهكهوه بازرگانیی پێوە دەکەن، سروە کە سەرپەرشتیاری ئەو گروپەیە دەڵێ: هەموو جۆرە جوانکارییەک دەتوانین دروست بکەین.
گروپێکی دروستکردن و چنینی جوانکاریی ژنان لە سلێمانی هەیە، کە 15 کچ کاری تێدا دەکەن، کاری ئەو گروپە دروستکردنی هەموو جۆرەکانی جوانکارییە لەڕێی کاری دەست و چنینەوە، زیاتریش بەرهەمەکانیان کوردانەیە و ئیش لەسەر کڵاو و جلی کوردیی ژنان دەکەن.
هەر جۆرە نەخش و کارێکیان بوێت بۆیان دەکەین
لە دیمانەیەکی تایبەتدا، سروە عوسمان سەرپەرشتیاری گروپەکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێمە لەسەر داوای کڕیار ئیش دەکەین، هەر جۆرە نەخش و کارێکیان بوێت بۆیان دەکەین، لە ماوەی ڕابردووش‌دا دەستخۆشییەکی زۆر لە کارەکانمان کراوە و خواستێکی زۆر لەسەر ئیشەکانمان هەیە.
سروە و گروپەکەی خاوەنەی گەلەریی خانمانن، تەواوی چنراوەکانی ناو گەلەرەییەکەیان لەلایەن ژنانەوە ئامادە دەکرێت، بۆیە گروپەکەیان مۆرکێکی ژنانە بەخۆیەوە دەبینێ و کارەکانیشیان هەر بۆ جوانکاریی و جلوبەرگی ژنانە.
سروە گوتی: له سه‌ره‌تاوه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى بچووك ده‌ستمان پێ كردووه و ته‌نیا له سلێمانى وه‌ك بنكه‌ى سه‌ره‌كى كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام به گه‌یاندنیش داواكارى و جوانكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نینه ده‌ستى ئه‌و كچ و ژنانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانین، به‌ڵام له داهاتوودا پلانمان هه‌یه له ناوچه‌كانى تریش ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبوون بڕوا كاره‌كانمان فراوانتر بکەین.
سروه له‌ناو دوكانه‌كه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و كچانه ده‌كات كه كاره‌كانى چنین و داواكارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌شى زۆری ئه‌و داواكارییانه‌ش كه بۆیان ده‌چێت زیاتر له‌سه‌ر جوانكارییه چنراوهكانى له موروو و كارى پووله‌كه و كڵاو و ئه‌و كارانه‌ى كه تایبه‌ت به جلى كوردى ژنانن.
سەبارەت بە فراوانکردنی کارەکانیان و بەشداریی پێکردنیان لە پێشانگاکانی هەرێمی کوردستان، سروە گوتی: له ماوه‌ى رابردوو به‌شدارىی چه‌ندان پێشانگامان كردووه و خواستێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌كانمان هه‌بووه، له‌و جۆره پێشانگایانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرترین هاووڵاتی ڕووى تێ ده‌كه‌ن فرۆشێكى زۆر هه‌یه و نرخه‌كانیش گونجاون، ته‌نیا بڕێكى كه‌م قازانج ده‌خه‌ینه سه‌ر كاره‌كان، مه‌به‌ستمان ئەوەیە كچان و ژنان ئاشنا بكه‌ین به‌و كارانه.
پێش خراپبوونى دۆخه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیی ڤایرۆسیی كۆرۆنا، تیمه‌كه‌ى سروه كارێكى زۆریان له چنین و دوورین بۆ وه‌رزى به‌هار و نه‌ورۆز ئاماده كردبوو، چونکە له‌و ماوه‌یه‌دا خواست له‌سه‌ر ئه‌و كارانه و جلی کوردی هه‌یه.
وشه/ هۆشیار عه‌لى