پارتی و یەكێتی ڕێككەوتن

:: PM:01:19:12/09/2020 ‌
بەرپرسانی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕێككەوتنیان لەسەر پێكهێنانی ژوورێكی هاوبەش ڕاگەیاند تا بۆ یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بكەن.

ئەمڕۆ شەموو 12ـی ئەیلوول، دوای تەوابوونی كۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتـی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایان گەیاند،  هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەكۆبوونەوەكەدا باسیان لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كرد.

هەڵوێست و یەكگوتاری گەلی كورد دروست بكرێ‌ بەتایبەت بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان
روونیش كراوەتەوە كە هەردوولا هاوڕابوون لەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر گفتوگۆ بكەن، بۆئەوەی هەڵوێست و یەكگوتاری گەلی كورد دروست بكرێ‌ بەتایبەت بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

باس لەوەیش كرا لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا ژوورێكی هاوبەش پێكبهێنن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان.

بڕیارە لە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوە بچێت و بەشێكی زۆری لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان تێبینییان هەیە و داوای هەموواركردنەوەی دەكەن.



وشە - رامیار جەواد