كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن بوو به‌تایبه‌ت كاتێك دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كرایه‌وه به‌تایبه‌ت پرسى، مووچه، بودجه كه پێداگرى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان به جۆرێك بوو كه ئه‌و پرسه به‌ته‌واوى مافى خه‌ڵكى كوردستانه و پێویست نییه تێكه‌ڵى ململانێى سیاسییى بكرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له دواین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوى رژد بۆ ڕێككه‌وتن نراوه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێَراق.
كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا
له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان مافه‌كانی هاووڵاتییان چه‌سپاند، به‌ڵام حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كانی عێراق خۆیان له جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان دزیوه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" 60 ماده‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته له ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه.
مووچه و بودجه
حكوومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ه و له‌و چوارچێوه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی خۆی بۆ هه‌موو جۆره رێككه‌وتنێك ده‌ربڕی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له گفتوگۆ بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
چی كراوه؟
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، هه‌ردوولا داوایان كردووه پابه‌ند بن به رێككه‌وتنه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق، رێككه‌وتنێكی كورت ماوه‌یان كردووه، حكوومه‌تی عێراق 320 ملیار ده‌نێرێ بۆ هه‌رێم بۆ مووچه، له‌به‌رانبه‌ر هه‌رێم نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان ده‌داته به‌غدا.
شاندی هه‌رێم له دوا كۆبوونه‌وه گه‌یشتوونه‌ته چی؟
"وشه" زانیویه‌تى كه له گفتوگۆى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ندێك خاڵ یه‌كلا بوونه‌ته‌وه كه نه‌وتى كه‌ركووك به بۆڕی نه‌وتی هه‌رێم بڕوات و داهاته‌كه‌ی بدرێته هه‌رێمی كوردستان و پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه 2020 دیاری كراوه، هاوكات رۆژی دووشه‌مى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات له‌باره‌ی بودجه.
دیار به‌رواری ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ی گوت، كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه و ته‌واوى كێشه‌كان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى ده‌ڕۆن.
روونی كردوه، له دواین سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، تیمی هه‌رێم توانییان كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له چاره‌سه‌ر نزیك بكه‌نه‌وه.
دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆژه بودجه‌ی 2020 له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، داواكاری كوردیشی له‌ناوه.
هاوكات خالید دبوونی چاودێری سیاسی بۆ "وشه" رای گه‌یاند، رێككه‌وتنی كۆتایی و فه‌رمی نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانه له‌باره‌ی بودجه‌وه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنیش ئه‌گه‌ره.
بڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2020
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماده كراوه، دواجار گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، خه‌رجییه گشتییه‌كانی به 148 ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 40دۆلار دیاری كراوه.
شێروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی گوت، داهاتی عێراق 68 ترلیۆن دیناره، كورتهێنانی 70 ترلیۆن دیناره، نه‌وتیش به 40 دۆلار خه‌ملێنراوه. ئه‌وه‌ی له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانه، به 12.67% دیاری كراوه، واتا 12 ترلیۆن دینار پشكی كورده. مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش خراوه‌ته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هاوكات حكوومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای ستراتیجی سێ ساڵی بودجه‌ی عێراقه، بڕیار وایه له‌سه‌ری ساڵی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.