لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی پایز کاتی هەڵگرتنەوەی بەرهەمی گوێز دەست پێ دەکات و لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانیش پێشبینی دەکرێ بەرهەمەکە 11% بەرز ببێتەوە.
عەزیز ئەمانی بەڕێوەبەری باخداری لە فەرمانگەی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ ئاشکرای کرد سەرووی 21 هەزار دۆنم لە باخەکانی پارێزگاکە دارگوێزن کە سەرووی 90%ی دارەکان بەریان گرتووە.
بەگوێرەی
ئیرنا لە هەر چوار دۆنم باخی گوێز نزیکەی هەزار و 900 کیلۆگرام گوێز هەڵدەگیرێتەوە و پارێزگاکە باشترین جۆری گوێز بەرهەم دەهێنێت.
هەندێک ساڵ کە وەرزی سەرما درێژە دەکێشێت دەبێتە هۆی ئەوەی گوڵی گویز لە بەهاردا سەرما بیبات بەڵام ئەمساڵ کەشەکە گونجاوتر بوو و بۆیەش پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرهەمەکە بە رێژەی 11% دەکرێت.
گوێز یارمەتیی بەهێزبوونی مێشک و ئێسک دەدات و رۆڵی هەیە لە پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ.
رووبەری باخەکانی پارێزگای ورمێ 480 هەزار دۆنمە
رووبەری باخەکانی پارێزگای ورمێ 480 هەزار دۆنمە و لە بەرهەمهێنانی گوێز لە ئاستی ئێراندا پلەی شەشەمی هەیە.