هێزە چەكدارەكانی سەر سنوور كۆڵبەڕێك بە دەستبەسەر كراوی دەكوژن

:: AM:08:46:14/09/2020 ‌
كۆڵبەرێك لە سنورەكانی شاری شنۆ بە دەستڕێژی گوللەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكان كوژراوە ئەوەیش دوای گرتنی بە برینداری و دوو كۆڵبەریش لە سنورەكانی بانە و نەوسوود بریندار كراون.

ئەمڕۆ دووشەم 14ـی ئەیلوول، رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە، دوێنێ هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنوورەكانی شاری شنۆ تەقەیان لە كۆڵبەرێك بە ناوی "سەلاحەدین عیسازادە" كردووە و بە سەختی برینداریان كردووە.

دوای برینداركردنی ئەو كۆڵبەرە، دەستبەسەریان كردوە و ئەشكەنجەیان داوە و لە كۆتاییدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ كوشتویانە
ڕوونكراوەتەوە، هێزە چەكدارەكان دوای برینداركردنی ئەو كۆڵبەرە، دەستبەسەریان كردوە و ئەشكەنجەیان داوە و لە كۆتاییدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ كوشتویانە.

سەڵاحەدین عیسازادە تەمەن / 45 ساڵ/ـە و خەڵكی گوندی شێوەسماك سەر بە شاری شنۆ بووە كە دوایی كوژرانی تەرمەكەیان گواستوەتەوە بۆ پەیمانگی پزیشكی دادوەری شاری نەغەدە.

ئەو ڕێكخراوە باسی لەوەشكردوە، ناوەندە تەناهییەكان بە مەرجی بڵاونەكردنەوەی ئەو هەواڵە تەرمەكەیان رادەستی بنەماڵەكەی كردوەتەوە.

دوێنێ یەكشەم كۆڵبەرێكی خەڵكی بانە بە ناوی "بارزان" لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران قاچی بەسەختی پێكراوە و رەوانەی ناوەندە پزیشكییەكانی ئەو شارە كراوە.

كۆڵبەرێكی خەڵكی گوندی قوڵقوڵە سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی فاتیح مەحمودی تەمەن/ 34 ساڵ/ لە كاتی كۆڵبەری لە سنوورەكانی نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێكەوە بەسەختی بریندار بووە، ناوبراو لە كاتی هەڵاتن لە دەستی هێزە چەكدارەكانی ئێران بەربووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌