له دوای 2003ه‌وه عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری گه‌نم و دانه‌وێڵه بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای كرد، كه ئیتر وڵاته‌كه گه‌یشتووه‌ته خودبژێوی و جۆ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
حه‌مید نایف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له
لێدوانێكی بۆ ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و حكوومه‌ت ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ فرۆشتنی بڕی زیاتر له 700 هه‌زار تۆن دانه‌وێله و پرۆسه‌كه‌یش له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات و نرخی هه‌ر تۆنێك به 125 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خرێته مه‌زاده‌وه.
زیاتر گوتی، زۆرێك له وڵاتانی كه‌نداو و ئوردن و وڵاتانی باكوری ئه‌فریقا ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیوه تا گه‌نم و جۆ له عێراق بكڕن و هاورده‌ی وڵاته‌كانیان بكه‌ن.
به‌هۆی بارانبارینی باشی ئه‌مساڵ و زۆر به‌ردانه‌وه‌ی ئاو به‌رهه‌می ئه‌مساڵ زۆر باش و زۆر بووه
له‌باره‌ی هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی دانه‌وێله ئه‌مساڵ له عێراقدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاشكرای كرد، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ساڵی ڕابردوو ئاوێكی زۆر به‌ردراوه‌ته‌وه و بارانێكی زۆریش له زستانی ڕابردوو باریووه، به‌وهۆیه‌وه كێڵگه‌كانی گه‌نم و جۆ له عێراق به‌رهه‌می باشیان خستووه‌ته‌وه.
زیاتر جۆ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه دیارییكراوه و به‌غدا ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانیش له كه‌رتی كشتوكاڵ زیاتر كار بكات، تا بتوانێ له زۆربه‌ی به‌روبوومه‌كان بگات به خودبژێوی و چیتر پێویستی به هاورده‌كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی له ده‌ره‌وه نه‌بێت.