پێشتر بۆچوونێك هه‌بوو كه مانگ هۆی دروستبوونی ژیانه له‌سه‌ر زه‌وی و به بێ مانگ زه‌ویش وه‌ك هه‌ساره‌كانی تری لێ دێ و بۆ ژیان شیاو نابێت، مرۆڤه‌كانی پێشوو له‌و بڕوایه‌دابوون، كه دووگیانبوونی ژنان به‌هۆی بوونی مانگه‌وه‌یه، بۆیه به سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی مرۆڤیش ناویان ده‌برد، هاوكات له‌و بڕوایه‌دابوون كه مانگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی و مێشكی مرۆڤ به تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه مرۆڤه‌كانی پێشوو هه‌یانبوو تا چه‌ند ڕاستن و زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ئێسته كه له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتندایه چی له‌باره‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه و باوه‌ڕانه‌ی پێشووی مرۆڤ ده‌ڵێت؟
تا ئێسته له ئه‌نجامی
لێكۆڵینه‌وه‌كان، سه‌رجه‌م زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه مانگ هیچ كاریگه‌ریییه‌كی له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه نییه، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و بیركردنه‌وه و باوه‌ڕه كۆنانه‌ی مرۆڤ به ئه‌فسانه و خه‌یاڵ ناو ده‌به‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، به‌ڵام ئێسته جۆرێك له بیركردنه‌وه‌ی تر دروستبووه كه باس له‌وه ده‌كات، كه به‌ڵێ مانگ كاریگه‌ری وردی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و مێشك و سیسته‌می خه‌وتنی مرۆڤه‌وه هه‌یه و به بێ بوونی مانگ، ژیانی مرۆڤایه‌تی تووشی كێشه و گرفتی زۆر ده‌بێت.
كاتێك له ساڵانی په‌نجا و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو زانستی زینده‌وه‌رزانی كات وه‌ك لقێك له زانستی زینده‌وه‌رزانی باسی لێوه‌كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، كه تایبه‌ته له كاریگه‌ری كات له‌سه‌ر زینده‌وه‌ران، به ته‌واوی زانایان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه گۆڕانكارییه‌كانی كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ره‌كانی تره‌وه هه‌یه.
ساڵی 1954 فرانك براونی زانای زینده‌وه‌رزانی دووپاتی كرده‌وه، كه ماسییه‌كانی ده‌ریا به گوێره‌ی كات جووڵه ده‌كه‌ن و به ته‌واویش پابه‌ندن به كاتی خواردنه‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه ئیتر ژینكردنی زینده‌وه‌ران پێوه‌ست بێ به كاته‌وه، بۆیه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر زانستی زینده‌وه‌رزانی دروست كرد و پێشڤه‌چوونی زۆری له بواره‌كه هێنایه كایه‌وه.
باوه‌ڕه‌كانی پێشووی مرۆڤ هه‌ڵه نه‌بوون و مانگ و خۆر كاریگه‌ری ته‌واویان به‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه هه‌یه
بڕاون بۆ زیاتر وردبوونه‌وه له كاریگه‌ری كات و كه‌ش له‌سه‌ر زینده‌وران، گوێچكه ماسییه‌كی خسته ژوورێكی تاریك و داخراوه‌وه و پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه‌یش ماوه ماوه بۆ جۆری جیاواز جیاواز ده‌گۆڕی، هاوكات له هه‌ندێ كاتیش ڕووناكی كه‌م كه‌م ده‌خسته ژووره‌كه‌وه و چاودێری كاریگه‌ری ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ر جووڵه‌ی گوێچكه ماسییه‌كه ده‌كرد، دواتر پێوانه‌ی كاتی هه‌ڵكشان و داكشانی ئاوی ده‌ریای كرد كه له شه‌و و ڕۆژێكدا دووجار ڕوو ده‌دا و ئه‌م كاته‌ی پێوه‌ست كرد به جووڵه‌ی گوێچكه ماسییه‌كه له ژووره‌وه و دوور له ده‌ریا، تووشی سه‌رسڕمان بوو، كاتێك بینی گوێچكه ماسییه‌كه له هه‌مان ئه‌و چركه‌ساته‌ی هه‌ڵكشان و داكشانی ئاوی ده‌ریا دروست ده‌بێ، ئه‌میش جووڵه ده‌كات و دۆخی جه‌سته و مامه‌ڵه‌كردنی ده‌گۆڕێت، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئاوابونی ڕۆژ و ده‌ركه‌وتنی مانگ جووڵه‌ی گوێچكه ماسییه‌كه جیاوازی هه‌بوو و هه‌موو ڕۆژێكیش له هه‌مان كات گۆڕانكارییه‌كان دووباره ده‌بوونه‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو كه ئیتر بوونی مانگ و دروستبوونی شه‌و و ڕووناكی مانگ كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه.
چه‌ند مانگێك كۆمه‌ڵێك مرۆڤ له تیشكی خۆر دوورخرانه‌وه كێشه‌ی زۆر له ته‌ندروستیان دروست بوو
سه‌ره‌نجام براون گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه جووڵه و كردار و كارلێكی سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران پێوه‌سته به ئاماژه‌ی نهێنی گه‌ردوونییه‌وه كه شاراوه‌ن و هه‌ستیان پێ ناكه‌ین، دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه جووڵه‌ی مانگ و ڕۆژ بووه‌ته هۆی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له پرۆسه‌ی بیۆلۆجی جه‌سته‌ی مرۆڤ و زینده‌وه‌ران، واته مانگ و ڕۆژ پێوه‌ندی ته‌واوه‌تیان به جه‌سته و ته‌ندروستی و خۆراك و گه‌شه‌ی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانه‌وه هه‌یه.
بیركردنه‌وه‌كانی براون بۆ زاناكانی تر به ته‌واوی نامۆ و جیاواز بوو، بۆیه زۆرینه‌ی ڕه‌های زانایان ئه‌و بۆچوونانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه، دواتر زانای فسیۆلۆجی یۆرگن ئاشوف كه یه‌كێكه له زانا ناوداره‌كانی ئه‌ڵمانیا له ئه‌شكه‌وتێكی هه‌رێمی باڤاریا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی براون كرد، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر گوێچكه ماسی، به‌ڵكو له‌سه‌ر مرۆڤ، سه‌دان خۆبه‌خش به‌شداریان له تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له نێو ئه‌شكه‌وته‌كه ژیان و به ته‌واوی له تیشكی ڕۆژ دوور كه‌وتنه‌وه، واته به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووناكی و تیشكی ڕۆژیان به‌رنه‌ده‌كه‌وت، دواجار گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه كێشه‌ی گه‌وره له سیسته‌می خه‌وتن و هه‌ستان و ڕژێنه‌كان و هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست بووه، كه به ته‌واوی خه‌ریكه ژینی مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕێت، به‌وهۆیه‌وه ئه‌میش گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه خۆر و مانگ پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به مانه‌وه‌ی مرۆڤ له ژیان هه‌یه، به نه‌بوون و نه‌مانیان جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ناتوانێ له زیندوو مانه‌وه و گه‌شه‌كردن به‌رده‌وامی هه‌بێت.