پرسی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق گه‌رمه، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌روو 12 ملیار دۆلاره له‌و ده‌روازانه، حكوومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ململانێیه‌كی سه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
عێراق وڵاتێكی پڕ له داهات و به‌ركه‌ت، به‌ڵام له دوای 2003، سامان و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی عێراق بۆ ده‌سته بژێرێكی دیاری كراوی سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس بووه.
ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس كێ بوون؟
له دوای ئه‌وه‌ی عێراق له‌ساڵی 1954 له سیسته‌می پاشایه‌تی بوو به وڵاتی كۆماری پشكی سه‌ره‌كی له حكومڕانی تا 2003 به‌ر سوننه كه‌وتووبوو، هێزه دیاره‌كانی شیعه‌كان بوون به تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی ئێسته حكومرانی عێراقن. جگه له كوردیش له خاكی خۆی خه‌باتی كردوه.
هێزه‌كانی شیعه خاوه‌نی ژماره‌ی زۆری هێزی چه‌كدارن، به‌هۆیه‌وه هه‌ر هێزه، ده‌روازه‌یه‌كی سنووری ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه، له‌و ڕێگه‌وه به‌شێكی زۆری داهاتی ده‌روازه‌كه بۆ ئه‌و هێزه شیعه‌یه ده‌ڕوات كه كۆنتڕۆڵی كردوه.
عێراق خاوه‌نی چه‌ند ده‌روازه‌ی سنوورییه؟
عێراق خاوه‌نی زیاتر له 20 ده‌وازره‌ی سنوورییه، 11 له‌و ده‌روازانه وشكانییه، له‌گه‌ڵ شه‌ش ده‌روازه‌ی ده‌ریاییه، له‌گه‌ڵ سێ ده‌وازه‌ی ئاسمانی، جگه له ده‌وازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان خه‌ریكی چییه؟
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، داهاتی 60% خاڵه سنوورییه‌كان ناگه‌رێته‌وه بۆ خه‌زینه‌ی گشتی حكوومه‌ت، داهاته‌كه‌ی به‌شێكی بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ده‌چێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌رله‌مانی عێراق چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات و ڕۆڵی چاودێری ده‌بینن.
هه‌روه‌ها هه‌یسه‌م جبووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاندووه، هه‌ندێك له هێزه عه‌شایره‌كان له یاسا ده‌رچوو ده‌ستیان به ده‌روازه سنوورییه‌كان گرتووه. هه‌روه‌ها گوتی، سێ مانگ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كۆنترۆڵ بكرێن.
حكوومه‌ت چی كردووه؟
مسته‌فا كازمی له‌دوای هاتنه سه‌ركاری ده‌ستی كردوه به‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كۆنترۆڵ بكاته‌وه هه‌روه‌ها رای گه‌یاند، ده‌روازه‌كان سنوورییه‌كان ده‌بێت بگرێته‌وه ژێرده‌ستی حكوومه‌تی عێراق.
حزبه‌كان چی ده‌ڵێن؟
كازمی له هه‌ندێك كاری به‌په‌له ده‌ستی كرد به گۆڕانكاری له ده‌روازییه سنوورییه‌كان و پله و پۆستی باڵا كرد، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی حزبه شیعه‌كانی لێ كه‌وته‌وه، موقته‌دا سه‌دری دوێنێ رای گه‌یاند، گۆڕانكاری پۆسته‌كان، ئێمه‌ی بێ هیوا كرد و گه‌ڕاینه‌وه سه‌رده‌می گه‌نده‌ڵكاران.
نوێترین لێدوانی كازمی
كازمی ئه‌مڕۆ لێداونێكی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌داوه و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌كان بێ به‌ریبوونی خۆیان له‌و گۆڕانكارییانه راگه‌یاندووه، ئیتر چۆن گۆڕانكارییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پشكێنه‌ی حزبی كراوه.
گه‌نده‌ڵی چه‌نده؟
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" گه‌نده‌ڵی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق سه‌روو 12 ملیار دۆلاره، هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه ده‌گرن، حكوومه‌ت ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه بگرێت.
عه‌لی سیستانی چی ده‌ڵێت؟
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق له دوو رۆژی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رای گه‌یاند، پێویسته ته‌واوی گه‌نده‌ڵكاران به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن، شاره‌زایانی عێراق ئه‌وه‌ی وه‌ك ئاماژه‌یه، بۆ هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز بۆ كازمی ده‌رده‌خه‌ن، له پاڵ ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌ستی پێ كردووه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له گشت كه‌رته‌كان به‌تایبه‌ت له ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ بنبڕكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی هێزه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران.