ئیمارات و ئیسرائیل رێككەوتنی ئاشتیان واژوو كرد

:: PM:09:41:15/09/2020 ‌

وەك بڕیار بوو ئەمشەو هەریەك لە ئیمارات و ئیسرائیل بە فەرمی رێككەوتنی "ئیبراهیم" یان بۆ ئاشتی لە نێوانیان واژوو كرد، ئەوەیش لە رێوڕەسمێكی مێژوویی لە كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، جیا لە واژووكردنی رێككەوتنی راگەیاندنی پاڵپشتی ئاشتی لە نێوان بەحرێن و ئیسرائیلەوە.
موسڵمانان دەتوانن سەردانی مزگەوتی ئەقسا و ئیسرائیل بكەن
ئەمە و لەلایەن ئیماراتەوە شێخ عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و لەلایەن ئیسرائیلەوە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیران و لەلایەن بەحرێنیشەوە عەبدولەتیف زیانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە واژووی رێككەوتنەكانیان كرد.

رێككەوتنكە لە باخچەی باشووری كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی 700 مێوان لە سەرانسەری دنیا هاتە واژووكردن، لای خۆیەوە دۆناڵد تەرمپ، سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، ئێمە بۆ گۆڕینی رێڕەوی مێژوو لێرەین، كاتێك لە رێگەی ئەو سێ دەوڵەتەوە هەنگاوێكی مێژوویی داوێین، ئەوەیش لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و گەشەسەندن. 

روونی كردەوە، هەریەك لە ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرێن، باڵوێزخانەكانیان دەگۆڕنەوە و هاوكاریان بەهێز دەكەن و لە هەوڵەكانیان هاوئاهەنگی دەكەن لە چەندان بواری وەك گەشتیاری و بازرگانی و چاودێری تەندروستی و ئاسایشدا، بۆیە ئەو هەنگاوە دەرگە لەبەردەم موسڵمانانی جیهان واڵا دەكات بۆ سەردانیكردنی مزگەوتی ئەقسا و ئیسرائیل. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل